هیۆندای بەرهەمێکی پێشکەوتو دەخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە

03:27 - 21/01/2021

9833جار خوێندراوەتەوە

خەندان- زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمپانیای هیۆندای کۆری بەرهەمێکی دیکەی لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی خێزانی بۆ ساڵی 2021 دەخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە، بەو هۆیەوە چەندین نمونەی جیاوازی نمایشکردوە.

 

هیۆندای بایۆن، بەرهەمە نوێیەکەی ئەو کۆمپانیایەو جگەلەوەی ئۆتۆمبێلێکی خێزانیەو نرخێکی گونجاوی هەیە، وەک بەرپرسانی کۆمپانیاکە ئاماژەیان پێکردوە چەندین تەکنیکی زانستی تێدا بەکارهاتوەو خزمەتگوزاری پێشکەوتوی تێدایە.

 

ئەو ئۆتۆمبێلە بەجۆرێک دروستکراوە کە توانایەکی لە ڕادەبەدەری هەیەو بە کەمترین بەنزینیش زۆرترین ماوە لێدەخوڕدرێت و هەمو بارێکی ئابوری تێدا لەبەرچاو گیراوە.

New 2021 Hyundai Bayon previewed ahead of imminent reveal | Autocar

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری مامناوەند دروستکراوە، لایتەکانی بە تەکنیکی (LED) کاردەکەن و بەشی دوای لایتەکانیش شێوەیەکی ستونی وەرگرتوەو ڕەنگێکی ڕونی سوری هەیە، بۆ شۆفێری بەرانبەر نابێتە مایەی بێزاری.

 

لە بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەی هیۆندای، دو شاشەی گەورەی ناوازە دەبیندرێت کە بەشێوەی بەرکەوتن کاردەکات، تێیدا هەمو کۆنترۆڵی بەشە تەکنیکییەکانی ئۆتۆمبێلەکەی پێوە بەندکراوەو وەک داشبۆردێکی دیجیتاڵی لەبەردەستی شۆفێردایە.

 

تحفة جديدة من هيونداي تظهر في فيديوهات تشويقية!

 

پلەکانی گەرماو سەرمای کارپێکەری ئۆتۆمبێلەکە بۆ هەر لایەکی سەرنشین ئارەزومەندانەیەو ئەوەش یەکێکە لە خاڵە تەکنیکییەکانی هیۆندای بایۆن.

 

سیستمی هیۆندای بایۆن پەیوەندیدارە بە مانگە دەستکردەکانەوەو لەکاتی بونی هەر بارێکی لەناکاودا، شۆفێر بەبێ ئەوەی مۆبایل بەکاربهێنێت دەتوانێت لەڕێگەی سیستمێکی تەکنیکی ناو ئۆتۆمبێلەکەوە پەیوەندی بە مۆبایلێکی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەوە بکات.