واتسئاپ لە بڕیارەکەی پاشگەزدەبێتەوە

05:17 - 16/01/2021

4706جار خوێندراوەتەوە

خەندان- زانست و تەکنۆلۆژیا

دوای کاردانەوەیەکی زۆری بەکارهێنەرانی، واتسئاپ لە بڕیارێكی پاشگەزدەبێتەوەو داتاو زانیارییەکان وەک ڕابردو دەهێڵێتەوە.

واتسئاپ سەر بە کۆمپانیای فەیسبوکەو لەماوەی ڕابردودا بەڕێوەبەرانی ئەو بەشەی تەکنۆلۆژیا ئاشکرایانکرد، کە بەکارهێنەران ناچاردەبن ئەو ئەپە بە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە ببەستنەوەو داتاو زانیارییەکانی بە فەسیبوکەوە جێگیر دەبێت.

لە دوای ئەو بڕیارە بەڕێوەبەرانی پرۆگرامی تۆڕی پەیوەندی واتسئاپ کاردانەوەی زۆر لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە سەریهەڵدا، هەربۆیە لەو بڕیارەیان پاشگەزبونەتەوە

لە دوای ئەو بڕیارە بەڕێوەبەرانی پرۆگرامی تۆڕی پەیوەندی واتسئاپ کاردانەوەی زۆر لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە سەریهەڵدا، هەربۆیە لەو بڕیارەیان پاشگەزبونەتەوەو بۆ ماوەی سێ مانگ ئەو بڕیارە دوادەخەن، کە وابڕیار بو هەر بەکارهێنەرێک پرۆگرامەکەیان بە فەیسبوکەوە نەبەستێتەوە هەژمارەکەی دادەخرێت، باسیان لەوەشکردبو سەرەتا لە بەکاربەرانی سیستمی ئەندرۆیدەوە دەستپێدەکەن. 

پڕۆگرامی واتسئاپ لە ساڵی 2009ەوە کەوتوەتە بەردەستی بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی تەکنۆلۆژیا کە کۆمپانیای فەیسبوک خاوەندارێتی دەکات، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیەو رکابەری تۆڕی پەیوەندی ڤایبەر دەکات.

زۆرێک لە بەکارهێنەران ڕەخنەیان لەو بڕیارە گرتوەو ئاماژەیان بەوە کردوە کە چیتر ئەو تۆڕە بەکارناهێنن

هەرچەندە بەرپرسانی ئەو پرۆگرامە ئاماژەیان بەوە کردوە کە داتاکانیان پارێزراو دەبێت، بەڵام زۆرێک لە بەکارهێنەران ڕەخنەیان لەو بڕیارە گرتوەو ئاماژەیان بەوە کردوە کە چیتر ئەو تۆڕە بەکارناهێنن و خزمەتگوزارییەکی دیکە لە مۆبایلەکانیان کارا دەکەن، بەو بیانوەی کە داتاکانیان لە فەیسبوک پارێزراو نابێت و گومانیان لەو جۆرەی سۆشیاڵ میدیا هەیە.

هەر بۆیە بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لێی کرا، بەرپرسانی ئەو پرۆگرامە پاشگەزبونەتەوەو لەئێستادا ئەو بڕیارەیان بە هەڵپەسێردراوی هێشتوەتەوەو تاکو سێ مانگی دیکە کاری پێ ناکەن.