فه‌یسبوك خۆی نوێ ده‌كاته‌وه‌

11:12 - 09/01/2021

3672جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیای فەیسبوک بەم نزیکانە دیزاینێكی نوێ و تایبه‌تیه‌كانی بۆ پەیجەکانی تۆڕەکە بڵاوده‌كاته‌وه،‌ وەک نوێكاری و گه‌ڕان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر، ته‌رخانكردنی كورته‌ هه‌واڵ، دانانی بڕگه‌ی پرسیار و وه‌ڵامه‌كان و شاردنه‌وه‌ی دوگمه‌ی لایك له‌سه‌ر په‌یج.

دیزاینە نوێکەی کۆمپانیای فەیسبوک بە چەندین تایبەتمەندی نوێ و سەرنجڕاکێشەوە نەخشەکراوە، گرنگترین گۆڕانکاریەکان لابردنی لایككردنه‌، هەروەها دیزاینی نوێی فەیسبوک سەرنج ده‌خاته‌ سه‌ر فۆڵۆوەرانی نه‌ك لایككردن، واته‌ چالاکی فۆڵۆه‌ران و بەکارهێنەرانیی پێوەرن بۆ پەیچەکە نەک تەنها ژمارەیان.

ئەو دیزانە نوێیە چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پەیجەکان ده‌توانن كورته‌یه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه‌ 
ئەو دیزانە نوێیە چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پەیجەکان ده‌توانن كورته‌یه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه‌ بە شێوەیەکی راستەوخۆ.

لە دیزاینە نوێکەدا پەیجەکان توانای بڵاوکردنەوەی هەواڵیان هەیە بە خۆیان، هەر لەو ڕێگەیه‌شەوە پەیجەکان پێشنیازی فۆڵۆی کەسایەتییە ناسراوەکان و بەناوبانگەکان دەکەن. 
فوڵۆوەرانی فه‌یسبوك ده‌توانن كۆمێنتی په‌یچه‌كه‌ ببینن له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆمێنته‌كان ئەم دیزانە
فوڵۆوەرانی فه‌یسبوك ده‌توانن كۆمێنتی په‌یچه‌كه‌ ببینن له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆمێنته‌كان ئەم دیزانە كارئاسانیشی دەکات بۆ به‌كارهێنه‌رانیی كه‌ راسته‌وخۆ له‌ به‌شی كۆمێنته‌كان فوڵۆیی ئه‌و په‌یجانه‌ بكه‌ن.

دیزانه‌ نوێكه‌ تایبه‌تی پرسیار و وه‌ڵام دروستده‌كات بۆیه‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو پرسیار له‌ په‌یچه‌كه‌ بكه‌ن و وەڵامیش دەدرێنەوە، ئەو پرسیار و وه‌ڵامانه‌ش ئه‌رشیف ده‌كرێن.

خاوه‌ن په‌یجه‌كان ده‌توانن بژارده‌ی تریش به‌ده‌ست بێنن له‌ دیزانه‌ نوێكه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی رێگەیان پێدەدرێت، كه‌ به‌شداربن له‌ ئامار و ریكلامه‌كان و ناوه‌ڕۆك و چالاكی كۆمه‌ڵگا و مه‌سجه‌كانکاندا.

نیشانەکردن

فەیسبوک