نرخی زێڕ بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی

10:11 - 07/01/2021

76149جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ نرخی زێڕ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی و هه‌رێمی كوردستان دابەزی و نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی گه‌یشته‌ 1922 دۆلار، نرخی یه‌ك لیره‌ش به‌رامبه‌ره‌ به‌ 580 هه‌زار دینار.

محه‌مه‌د حسێن، له‌ زه‌ڕه‌نگه‌ری‌ نیاز له‌ سلێمانی‌ به‌خه‌ندان-ی‌ راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، نرخی‌ ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ گه‌یشته‌ 1922 دۆلار و نرخی مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یار‌ 18 به‌ 324 هه‌زار دیناره‌.

نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یاری‌ 21 به‌ 378 هه‌زار دیناره
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یاری‌ 21 به‌ 378 هه‌زار دیناره‌و نرخی‌ یه‌ك لیره‌ به‌ 580 هه‌زار دینار‌.

محه‌مه‌د حسێن رونیكرده‌وه‌، هۆکاری دابەزینی بەهای زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ ناجێگیری له‌ بازاڕه‌كانی جیهان و دۆخی ئێستای ئەمریکا، لەگەڵ ئەوەشدا سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا یەکێکی دیکەیە لەهۆکارەکانی ناجێگری نرخی زێڕ.