خەندان- دیاری عەبدال
توێژینەوەیەكی زانستی كە لە رێكەوتی 1ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەدەكات هەتا كۆتایی ساڵی 2100، دورگەی گرینلاند خێراتر لە 12 هەزار ساڵی پێش ئەو ساڵە، سەهۆڵبەندانەكەی لەدەستدەدات و دەتوێتەوە.
رێژەی ئەو سەهۆڵەی لە دورگەكەشدا بوەتە ئاو لە ئێستادا دەكاتە 0.7 میلیمەتر لە ساڵێکدا
لە سەرەتای 1900 ەوە هەتا ئێستا بە بەردەوامیی، ناوچەی گرینلاند سەهۆڵەکەی بەڕێژەیەکی زۆر خێرا دەڕژێت و دەتوێتەوە، کە رێژەكەی دەکاتە (SN: 8/2/19)، رێژەی ئەو سەهۆڵەی لە دورگەكەشدا بوەتە ئاو لە ئێستادا دەكاتە 0.7 میلیمەتر لە ساڵێکدا، ئەوەش دەریدەخات گرینلاند لە ماوەیەکی زۆر كەمدا هەمو سەهۆڵەکەی لەدەستدەدات.
توانەوەی ئەو رێژە زۆرەی سەهۆڵبەندانەكانی دورگەی گرینلاند مەترسیدارە و شارەزایانی كەشناسی ئاماژە بەوەدەكەن دەبێتە هۆی ئەگەرێكە بەهێزی دروستبونی لافاوێکی مەزن لە ناوچەکە و نیشانەی گەرمبونی زەویە.
جەیسن برینەر جیۆلۆجیناس لە زانکۆی بوفالۆ لە نیویۆرک، لەگەڵ هاوپیشەکانیدا هێڵی گۆرانکاریی رێژەی سەهۆڵبەندانی گرینلاند دیاریكردوە کە نزیکەی 12 هەزار ساڵ دەبێت، ئەو هێڵە لە سەردەمی هۆلۆسن ئیپۆچ كە 11,700 ساڵ پێش ئێستایە دەستپێدەکات و ساڵی 2100 كۆتایی پێدێت.
بۆیان دەرکەوت لە ماوەی زنجیرە گەرمەکەی ڕابردو کە دەگەڕێتەوە بۆ 10 هەزار ساڵ تا 7 هەزار ساڵ پێش ئێستا
توێژەران زانستەكانی ئاووهەوا و فیزیاناسیی سەهۆڵیان تێکەڵکرد لەگەڵ تێیبینی و زانیارییەكانی تایبەت بەو بوارانە و سەهۆڵ كە لە ڕابردودا تۆماركراون و بە مۆڕاین دیاریکراون، سەرەنجام بۆیان دەرکەوت لە ماوەی زنجیرە گەرمەکەی ڕابردو کە دەگەڕێتەوە بۆ 10 هەزار ساڵ تا 7 هەزار ساڵ پێش ئێستا، گرینلاند بەشێکی زۆری سەهۆڵەکەی لەدەستداوە کە بریتییە لە 6 هەزار ملیار تەنی مەتری بۆ هەر سەدەیەک.
تیمەکە ئەو ڕێژانەی رابردویان بەراوردکرد بە زنجیرە گەرمەکەی ئێستا و بۆیان دەرکەوت رێژەی لەدەستدانی سەهۆڵ هاوشێوەی رابردو بوە، لەسەر ئەو بنەمایەش لە داهاتودا بە ڕێژەیەکی زۆر خێراتر لە رابردو گرینلاند سەهۆڵبەندانەکانی لەدەستدەدات.
لەو بارەیەشەوە برینەر دەڵێت، مرۆڤایەتی هەرچییەک بکات ناتوانێت بەرامبەر لەدەستدانی تاشە سەهۆڵبەندەکانی گرینلاند بوەستێتەوە و بە شێوەیەکی بەرچاو خێراتر لە ماوەی پێشو بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە گرینلاند سەهۆڵەکەی دەتوێتەوە.