هەواڵی ئەمڕۆ

وێنە.. مێژوناسان نزیكەی 60 مۆمیا كە "مێشكیان دەرهێنراوە" لەژێر زەوییەك دەدۆزنەوە

03:55 - 05/10/2020

7606جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژمارەیەكی زۆر تەرمی مۆمیاكراو بێ مێشكیان، لەژێر زەوییەك لە خاكی میسڕ و لەلایەن مێژوناس و شوێنەوارناسانەوە دۆزرانەوە.

ئەو تەرمە مۆمیاكراوانە مێژوەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ دو هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر و بەگوێرەی توێژینەوەی مێژوناسان، سەرجەم تەرمە مۆمیاكراوەكان مێشكیان دەرهێنراوە.


مێژوناسانی میسڕ رایانگەیاندوە، تەرمەكانیان لەژێر زەویدا دۆزیوەتەوە كە لەناو كفنی تەختەدا بون و ژمارەیان 59 تەرم بوە، سەرجەم تەرمەكانیش ئەو پۆشاكانەیان لەبەردا بوە كە لەوكاتەدا تایبەت بوە بە مردوان و بە هێمای نوسینی میسڕیی كۆن لەسەریان نوسراوە.

ئاماژەیان بەوەشكردوە، دوای ئەوەی بە تێكەڵەیەكی كیمیایی مێشكی تەرمەكان توێنراونەتەوە، لەرێگەی ئامێرێكی ئاسنی چەماوەوە مێشكیان لە لوتیانەوە هێنراوەتە دەرەوە.

لە مێژوی كۆنی میسڕدا، مێشكی مردوان دەرهێنراوە بەهۆی ئەوەی  یەكەمین بەشی جەستەیە شیدەبێتەوە و پێشیان وابوە دوای مەرگ ئەو ئەندامە پێویست نییە و بەكارنایەت، پێشیان وابوە مێشك ناوەندی هەست و دڵ ناوەندی ژیری و زانست و زانیارییە.

ئەو 59 تەرمە مۆمیاكراوە لە ژێر زەویی باكوری قاهیرە لە سەقەرە دۆزراوەتەوە و یەكەمین كفنیش سێ هەفتە لەمەوبەر دۆزرایەوە.