موشەکێک بە 53 مانگی دەستکردەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت

04:55 - 03/09/2020

3866جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە موشەکی ڤێگای ئەوروپی لە فڕۆکەخانەی بۆشایی کۆرۆ لە شاری گوانا لە فرەنساوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا، کە کە 53 مانگی دەستکردی بچوکی هەڵگرتوە.

 بۆ یەکەمجارە بەسەرکەوتویی رەوانەی بۆشایی دەکرێت
کۆمپانیای ئاریانسپەیسی ئەوروپی رایگەیاند، ئەو موشەکە ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە بەسەرکەوتویی رەوانەی بۆشایی دەکرێت و پێشتر شەش جار هەڵدراوە.
نوێنەرایەتی 21 کۆمپانیا و پەیمانگەی نێودەوڵەتی و 13 وڵات دەکەن
ئاماژە بەوەشدراوە، 53 مانگی دەستکردی نانۆ و بچوکی هەڵگرتوە و لە ناو خولگەی زەوییدا جێگیریان دەکات، کە نوێنەرایەتی 21 کۆمپانیا و پەیمانگەی نێودەوڵەتی و 13 وڵات دەکەن و زانیاریان بۆ دەگوازنەوە.
چەندین ئەرکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن
کێشی مانگە دەستکردەکان 150کیلۆگرامە، چەندین ئەرکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن لەوانە چاودێری زەوی، پەیوەندییەکان، پێوانە زانستییەکان، تاقیکردنەوەی تەکنەلۆژیا و جێبەجێکردنی ژمارەیەک بەرنامە و پرۆژەی  پەروەردەی و خوێندن.

بۆ یەکەم جارلە 18ی حوزەیراندا پلانی هەڵدانی ئەو موشەکە  دانرا، بەڵام بەهۆکاری هونەری زیاتر لە جارێک دواخرا.