لەرێگەی شیکردنەوەی زانیاری کۆن، زیرەکی دەستکرد 50 هەسارەی نوی دەدۆزێتەوە

09:55 - 27/08/2020

5817جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمەڵێک توێژەری بریتانی، بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد(AI) و بە شیکردنەوەی داتا کۆنەکانی ناسا، 50 هەسارەی نوێ دەدۆزنەوە.

 لە ڕێگەی سیستمێک ئەنجامدراوە کە بریتیە لە زمانێکی پرۆگرامسازی بۆ فێرکردنی ئامێرەکان-Machine Learning
ئەو شیکارییە کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی وارویک ئەنجام دراوە، لە ڕێگەی سیستمێک ئەنجامدراوە کە بریتیە لە زمانێکی پرۆگرامسازی بۆ "فێرکردنی ئامێرەکان-Machine Learning" کە لقێکی زیرەکی دەستکردە.
لەرێگەی کۆکردنەوەی داتا و زانیاری تەلەسکۆبەکانی پێشوەوە بوە
دۆزینەوەی هەسارەکان، لەرێگەی شیکردنەوە و لێکۆڵینەوەی داتا هەسارەیی و ئەو وێنە و زانیاریانە بوە کە تەلسکۆبی بۆشایی کێپلەر لە دەیەی رابردودا کۆکراونەتەوە.

سیستمە (AI)یەکە توانیویەتی، بە ئەنجامی ورد ئەوە دیاری بکات کە ئایا دەرکەوتنی شەبەنگی روناکی لە تەلەسکۆبەکاندا بەهۆی هەڵەوە بوە لە وێنەی تەلسکۆبەکەدا یاخود گۆشەی گرتنی  وێنەکانیان لە بۆشایی، یان تەنانەت هەڵە لە دیاریکردنی داتای گرتنی وێنەدا.

کۆمەڵەی شاهانەی ئاسترۆمۆنیکای بریتانیا، پێداچونەوەی بە لێکۆڵینەوەکەی ئەو AI دا کردوە، کە تێیدا ئاماژەی بە پرۆگرامسازی AI ی کردوە بۆ پشتراستکردنەوەی راست و دروستی زانیاریەکانی، بەپێدانی زانیاری تۆمارکراو لەسەر هەسارە دۆزراوەکانی پێشو توانای ناسینەوەی سەدا 30 هەسارەکانی بە راستی و درستی هەبوە.