خەندان-
ناسا ڤیدیۆیەکی لە کەناڵی فەرمیی یوتیوب بڵاوکردەوە، تیایدا هەندێک لەو دیاردە سەیرانە بۆ منداڵان روندەکاتەوە کە مرۆڤ لە کاتی گەشتکردن بە خێرایی روناکی بەسەریدا دێت.
جیاوازی لەکاتدا دروستدەبێت
لە گرتە ڤیدیۆەیەکدا، ئەوە رەنکراوەتەوە کاتێک بە خێرایی ڕوناکی گەشتدەکەین، تێبینی هەندێک جیاوازی دەکەن لە نێوان کاتی ئەو کاتژمێرەی کە لە ئامێری گەشتەکردن بەکاری دەهێنێت و ئەوەی لەسەر زەوی بەکاردەهێنرێت.
لە ڤیدیۆکەدا ئەوە رونکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە، کاتژمێرەکەی ناو کەشتیەکە کاتی کەمتر لە کاتژمێری زەمینی دەخایەنێت.
بۆ نمونە کاتێک لە زەوییەوە بەرەو لێواری کۆمەڵەی خۆر دەجوڵێت، کەشتییە ئاسمانییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ماوەی تەنها نزیکەی 9 مانگ بخایەنێت، بەڵام کاتژمێری زەوی ئاماژە بەوە دەکات کە گەشتەکە نزیکەی ساڵ و نیوێکی پێدەچێت.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە بەهۆی ئەو خێرایییە زۆرەی کە کەشتی ئاسمانی تیایدا گەشت دەکات، گەردیلەکانی هایدرۆجین زۆر مەترسیدار دەبن چونکە بەخێراییەکی زۆر لەگەڵ جەستەدا بەیەکدا ددەن، بۆیە پێویستە جلوبەرگی پاراستنیان لەبەربکەیت بۆ ئەوەی ڕێگرییان لێبکەیت لەبەرزبونەوەی پلەی گەرمی کەشتییەکەو پلەی گەرمی لەش.