زانایان چۆنێتی کۆتاییهاتنی گەردون ئاشکرا دەکەن

01:28 - 16/08/2020

15195جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زانایانی گەردونناسی رایانگەیاند، تا رادەیەکی زۆر دڵنیان لەبارەی چۆنێتی کۆتاییهاتنی گەردون، دەشڵێن، "کۆتایی گەردون بە تەقینەوەی گەورە نابێت، بەڵام ئەستێرە و هەسارەکان بە هێواشی شیدەبنەوە".

گەردون بە شیبونەوەی هێواشی هەسارە و ئەستێرەکان کۆتاییدێت، نەک بە رودانی تەقینەوەیەکی گەردونی

رۆژنامەی Mirror-ی بریتانی بڵاویکردەوە، بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی گەردونناسی زانکۆی ئیلنۆن ئەنجامدراوە، گەردون بە شیبونەوەی هێواشی هەسارە و ئەستێرەکان کۆتاییدێت، نەک بە رودانی تەقینەوەیەکی گەورەی گەردونی.
گەردون دەبێت بە شوێنێکی سارد و پەراوێزخراو، بە ئەگەری زۆریشەوە هیچ کەسێک لەوکاتەدا تیایدا ناژی، تا ئەو کۆتاییە بەچاوی خۆی ببینێت

لەوبارەیەوە دکتۆر مات کابلان، کە سەرپەرشتی ئەو توێژینەوەیەی کردوە دەڵێت، "گەردون دەبێت بە شوێنێکی سارد و پەراوێزخراو، بە ئەگەری زۆریشەوە هیچ کەسێک لەوکاتەدا تیایدا ناژی، تا ئەو کۆتاییە بەچاوی خۆی ببینێت".
ئەستێرەکان بە شێوەی یاری ئاگرین لە جێگەی خۆیان دەتەقێنەوە و هیچ دەنگێکیان لێوە نایات

ئاماژەی بەوەشکرد، گەردون لە ساڵەکان کۆتایی تەمەنیدا دەبێت بە شوێنێک سارد و تاریک، ئەستێرەکان بە شێوەی یاری ئاگرین لە جێگەی خۆیان دەتەقێنەوە و هیچ دەنگێکیان لێوە نایات.

بەپێی دەرئەنجامەکانی ئەو توێژینەوەیە، ئەو  ئەستێرانەی کە تیرەیان دە هێندەی تیرەی خۆر زیاترە دەتەقێنەوە، بەڵام ئەستێرە سپییە قەبارە بچوکەکان لە شوێنی خۆیان شیدەبنەوە و دیارنامێنن.

نیشانەکردن

گەردوون ناسی