بەڤیدیۆ..بۆ یەکەمجار شەپۆلێکی لمی بەرفراوان لەسەر روی مەریخ دەبینرێت

05:07 - 29/07/2020

9021جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بۆ یەکەمجار لە مێژودا، شەپۆلێکی لمی بەرفراوان لەسەرو روی هەسارەی مەریخ بەدیدەکرێت، لە مێژوی توێژینەوە گەردونیەکاندا دۆزینەوەی هاوشێوە هەستیپێنەکراوە.

 هاوشێوەی جوڵەی شەپۆلی لمی ناوچە بیابانەکانی زەویە
بەگوێرەی ساینس ئەلێرت، شەپۆلێکی بەرفراوانی پێکهاتەی جوڵە و لەسەر روی مەریخ بینراوە، هاوشێوەی جوڵەی شەپۆلی لمی ناوچە بیابانەکانی زەویە کە لە ئەنجامی جوڵەی هەواوە رودەدات.

جوڵەی ئەو تەنانەی سەر روی مەریخ لەلایەن گەردوناسی ئیتاڵی  سیمۆنی سیلڤەرستۆ، گەردونناسی ناوەندی گەردونناسی کاپیۆدیمۆنتی ئیتاڵیا هەستیپێکراوە،  یەکەمجارە لەمێژوی توێژینەوەی گەردونیدا هەستیپێدەکرێت.

ئەو دۆزینەوە مێژوییە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبونەوەی رێکەوتی ناردنی گالیسکە نوێکەی ناسا بۆ سەر روی مەریخ، کە بڕیارە سبەی لە مەراسیمێکی تایبەتدا رەوانەی هەسارە سورەکە بکرێت.