دۆزینەوەیەکی نوێی ناسا، "پێشبینی بورجەکان بۆ داهاتو" لە ریشەوە لەبن دەهێنێت

09:42 - 18/07/2020

23390جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا ئاژانسی فڕینناسی نیشتیمانی و بەڕێوەبەرایەتی بۆشایی ئاسمان (ناسا) گۆڕانکاریەکی گەردونی لە جولەی خولگەیی زەویدا ئاشکراکرد، کە رێکەوتی بورجەکان و پێشبینیان بۆ داهاتو لە ریشەوە لە بن دەهێنێت، ئەوەش هەوادارانی بورجەکانی لە جیهاندا توشی نیگەرانیکردوە.

هەست بە جوڵەیەکی کەمی زەوی کراوە لە تەوەرەکەی خۆیدا 
 ئاژانسی فڕینناسی نیشتیمانی و بەڕێوەبەرایەتی بۆشایی ئاسمان (ناسا) رایگەیاند، هەست بە جوڵەیەکی کەمی زەوی کراوە لە تەوەرکەی خۆیدا ، ئەوەش زانستی فەلەکناسی و پێشبینی روداوەکانی داهاتو، کە بە زانستی کەلو یاخود بورجەکان ناسراوە بەتەواوی هەڵدەوەشێنێتەوە، بەوپێیەی بە تەواوی پشتی بەستەوە بە جوڵەی زەوی لەو خولگەیەدا.
  ناسا گۆڕانکاری کردوە لە بورجەکاندا و کۆمەڵەیەکی نوێی لە بورجەکان دۆزیوەتەوە
ئەو دۆزینەوە نوێیەی ناسا دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە و ئەو کەسانە باوەڕی قوڵیان بە پێشبینی بورجەکان هەیە و لەسەر بنەمای بورجەکان ژیانیان رێکدەخەن، وایان بڵاوکردەوە کە ناسا گۆڕانکاری کردوە لە بورجەکاندا و کۆمەڵەیەکی نوێی لە بورجەکان دۆزیوەتەوە.
لێکدانەوەیەکی نازانستی جوڵە و خولگەی خۆرە بەگوێرەی ئەو دوانزە ئەستێرەیەی پێشتر ناسا دۆزیویەتیەوە

بورجەکان یاخود کەلوەکان لێکدانەوەیەکی نازانستی جوڵە و خولگەی خۆرە بەگوێرەی ئەو دوانزە ئەستێرەیەی پێشتر ناسا دۆزیویەتیەوەم، بەگوێرەی ئەو دۆزینەوەی ناسا لەمەودوا رێکەوت و رۆژی سەرجەم بورجەکان گۆڕانکاری ریشەیان بەسەردا دێت.

 خولگەی خۆر، بازنەی ڕێگای  جوڵەی ڕواڵەتیی ساڵانەی خۆرە بەراورد بە زەوی، کە لە لایەن دوازدە دانە بورجەوە دابەش کراوە.، وا جگە لە جوڵەی زەوی و دیاریکردنی شوێنی بەپێی مانگەکانی ساڵ هیچی دیکە نیە.