دەرکەوتنی درەوشانەوەیەکی بەهێز لە ئەستێرەیەکی نزیک لە زەوی، گەردونناسانی نیگەرانکردوە

06:53 - 13/07/2020

9104جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گەردوناسانی وڵاتی ژاپۆن درەوشانەوەیەکی زۆر گەورە و بە‌هێزیان لە  ئەستێرەی (AD Leonis) بەدیکردوە، کە پێشتر درەوشانەوەی لەوجۆرە نەبینراوە، بەوەش گەردونناسانی جیهان توشی دڵەراوکێ بون.

 16 ساڵی روناکی لە هەسارەی زەوییەوە دورە و نزیکەی 20 هێندەی خۆری زەوی گەورەیە
بەگوێرەی گۆڤاری فۆربێس، درەوشانەوەیەکی زۆر بەهێز لە ئەستێرەی(AD Leonis) بەدیکراوە کە ئەو ئەستێرەیە 16 ساڵی روناکی لە هەسارەی زەوییەوە دورە و نزیکەی 20 هێندەی خۆری زەوی گەورەیە، زانایان وەک نیشانەیەکی مەترسیدار بۆ هەسارەی زەوی لێکیدەدەنەوە.
 تا ئێستا درەوشانەوەی گەردونی لەو جۆرەیان بەدینەکردوە
ئاماژە بەوەشدراوە، تا ئێستا درەوشانەوەی گەردونی لەو جۆرەیان بەدینەکردوە، پێشبینی دەکرێت زیانی مەترسیدار لە هەسارەی زەوی و هەسارەکانی دیکەی کۆمەڵەی خۆر بدات.

زاناکان جەخت لەوە دەکەنەوە، درەوشانەوەیەکی بەوشێوەیە گەورە، بە بارستاییەکی گەورەی پلازما و شەپۆلی کارۆ موگناتیزیەوە بە هەسارەکانی دەورەوبەریدا بڵاودەبێتەوە.

پلازما  (Plasma) دۆخێی تایبەتیە لە دۆخەکانی ماددە، بریتیە لە گزێکی بە ئایۆن بو کە ئەلیکترۆنەکانی سەربەستن و بە گەرد یان گەردیلەکەوە نەبەستراون، ئەگەر ماددە لە سروشتدا لە سێ دۆخدا هەبێت (ڕەقی ، شلی ، گاز ) ئەوا پلازما دۆخی چوارەمی ماددەیە. 

دۆخی پلازما ناوه‌ندێكه‌ ته‌زوی كاره‌با ده‌گوازێته‌وه‌ و بواری موگناتیسی دروست ده‌كات، دۆخی پلازما بڵاوترین دۆخى ماددەیه‌ چونكه‌ له‌ (%99)ی پێكهاته‌ى گێتى بریتییه‌ له‌ پلازما به‌ گشت ئه‌ستێره‌ و گەلەئەستێرەكانیشه‌وه‌.