بەگومانی پیسبونی بە کۆرۆنا، ناردنی گالیسکە نوێکەی ناسا بۆ سەر مەریخ دوادەخرێت

10:05 - 01/07/2020

3491جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسی فڕینناسی نیشتیمانی و بەڕێوەبەرایەتی بۆشایی ئاسمان (ناسا)، ناردنی گالیسکەی گەڕۆکی دوەمی بۆ سەر روی مەریخ دوادەخات، ئەوەش بەهۆی گومانی پیسبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

گومان دەکرێت گالیسکە(Rover) نوێکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پیسبوبێت
ئەمرۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ناسا بڵاویکردەوە، گومان دەکرێت گالیسکە(Rover) نوێکە کە بڕیارە 20 ی ئەم مانگە بنێردرێتە سەر روی مەریخ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پیسبوبێت، بۆیە رێکەوتی ناردنەکەی دوادەخرێت.
دوای پشکنین و ڕەوینەوەی گومانەکان گالیسکەکە رەوانەی سەر مەریخ دەکرێت
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دوای پشکنین و ڕەوینەوەی گومانەکان رێکەوتی 22ی مانگ گالیسکەکە رەوانەی سەر مەریخ دەکرێت.
ە بۆ پاراستنی هەسارە سورەکەیە لە ڤایرۆس و بەدورگرتنی ئەو ئاسمانگەڕانەیە کە ساڵانی داهاتو رەوانەی مەریخ دەکرێن
ناسا رونیشیکردوەتەوە، ئەو هەنگاوە بۆ پاراستنی هەسارە سورەکەیە لە ڤایرۆس و بەدورگرتنی ئەو ئاسمانگەڕانەی بەنیازن لە ساڵانی داهاتودا لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکس رەوانەی مەریخ بکرێن.

تا ئێستا لە مێژودا ئەوە دوەم گالیسکەی گەڕۆکی پشکنەرە رەوانەی سەر مەریخ بکرێت،  پێشتر و نزیکەی نۆ ساڵ لەمەوبەر گالیسکەی کیریۆسیتی مەریخ لە رێکەوتی 29 ی نۆڤامبەری 2011 دا بە مەبەستی پشکنین و لێکۆڵینەوە لەسەر مەریخ جێگیرکرا.

گالیسکەی کریۆستی(Curiosity Rover)

گالیسکەی کریۆستی(Curiosity Rover)، رۆبۆتێکی گالیسکە ئاسایە، بۆ ڕوماڵکردنی ھەسارەی مەڕیخ لەلایەن ئاژانسی فڕینناسی نیشتیمانی و بەڕێوەبەرایەتی بۆشایی ئاسمان(NASA)وە ڕادەپەرێندرێت.

کریۆسیتی پێشکەوتوترین ئامرازە کە تا ئێستا نێردراوەتە سەر ھەسارەی مەڕیخ و ئەرکی لێکۆڵینەوە لە ھەبونی ژیانی میکرۆبی لە ئێستا و ڕابردوی سەر ئەو ھەسارەیەی پێ  سپێردراوە، لەیزەرێکی لە سەر سەریەوە ھەیە کە دەتوانێت نیشانەگیریی ھەر ئامانجێک بکات و بیکا بە ھەڵم و لە پێکھاتەی ھەڵمەکە بکۆڵێتەو، تاقیگەیەکی زۆر پێشکەوتوی لە ناو خۆیدا ھەیە، هاوکات 23 کامێرای پێوەیە تا وێنەی بەردەوامی مەریخ بنێرێتەوە بۆ سەر زەوی.