ناسا دەیان هەزار دۆلار دەدات بەو کەسەی "تەوالێتی سەر مانگ"ی بۆ دیزاین بکات

10:08 - 27/06/2020

4934جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ئاژانسی فڕینناسی نیشتیمانی و بەڕێوەبەرایەتی بۆشایی ئاسمان (ناسا)، هەلی کارێکی ناوازە بۆ ئەندازیاران و دیزاینەران رادەگەیەنێت و لە بەرامبەر دروستکردنی "تەوالێتی سەر مانگ" دەیان هەزار دۆلار دەبەخشێت.

بە نیازە لە ساڵی 2024 دا جارێکی دیکە مرۆڤ بنیرێتە سەر روی نزیکترین تەنی ئاسمانی لە هەسارەی زەوەیەوە
ئەو پرۆژەیەی ناسا، بەشیکە لە پرۆگرامی ئارتەمیس کە بە نیازە لە ساڵی 2024 دا جارێکی دیکە مرۆڤ بنیرێتە سەر روی نزیکترین تەنی ئاسمانی لە هەسارەی زەوییەوە(مانگ).

مەرجەکانی دیزاینکردنی تەوالێتەکە

1-درێژیەکەی نابێت لە 4.2 پێ سێجا تێپەر بکات

2- زۆر بێدەنگ بێت؛ نابێت دەنگی تەوالێتەکە لە 60 دێسیبڵ زیاتر بێت.

3-دەبێت هەڵگرتنی زیاتر لە یەک لیتر میز و 600 گرام پیسایی هەبێت بەر لە بەتاڵ کردنی.

سەرباری هەمو ئەوانە دەبێت تەوالێتەکە بەگوێرەی هێزی راکێشانی مانگ دروست بکرێت.
 براوەی باشترین دیزان بڕی 20 هەزار دۆلار وەردەگرێت
ناسا رایگەیاندوە براوەی باشترین دیزان بڕی 20 هەزار دۆلار وەردەگرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دوەم و سێ هەم دیزانیش لە بەرامبەردا بڕی 10 هەزار و 5 هەزار دۆلار وەردەگرن.

بۆ خۆ تۆمارکردن لە پرۆژەی "تەوالێتی سەر مانگ" و ناردنی دیزاینەکان، دەتوانن لە رێگەی ئەم بەسەتەرەوە بەشدار بن و بچنە کێبرکێکەوە، کۆتا رۆژ بۆ ناردنی دیزاینەکان رێکەوتی 17ی ئابە.