ناسا پرۆگرامێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.. هەموان دەتوانن تیایدا بەشداربن

10:42 - 21/06/2020

5479جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە هەنگاوێکی ناوازەدا،  ئاژانسی فڕینناسی نیشتیمانی و بەڕێوەبەرایەتی بۆشایی ئاسمان (ناسا) رێگا بەهەمو کەسێک دەدات تا زانیاری بدات بە گالیسکە گەڕۆکە تاقانەکەی سەر مەریخ  و رێنمونی بکات لە کۆکرنەوەی زانیاریدا.

 رێگای بۆ خۆش دەکەیت، تا لە رۆشتنەکانی داهاتویدا، بەرد، خۆڵ و کانزای دیکە بناسێتەوە
ئەو پرۆگرامەری ناسا ناوی (AI4Mars) و لەرێگەی ئینتەرنێتەوە ناوی ئەو تەنە مەریخیانە دەدەیت کە گالیسکەی گەرۆکی (Curiosity Rover) بە 23 کامێرەکەی چرکاندونی، بە ناونای تەنەکانی سەر هەسارە سورەکە رێگای بۆ خۆش دەکەیت، تا لە رۆشتنەکانی داهاتویدا، بەرد، خۆڵ و کانزای دیکە بناسێتەوە و خۆی لەو تەنانە لابدات کە توانای سەرکەوتنی بەسەریاندا نیە.
دەتوانن یارمەتی گالیسکەکە بدەن نهێنیەکانی نزیکترین هەسارە لە زەویەوە ئاشکرا بکات

ناسا لە بەیاننامەیەکیدا پرۆگرامی  (AI4Mars)ی بە یەکەمین سەرچاوەی کراوە(Open Source)ی خۆی ناو بردوە دەشلێت" لەرێگەی ئەو پرۆگرامەوە سەرجەم دانیشتوانی زەوی دەتوانن یارمەتی گالیسکەکە بدەن نهێنیەکانی نزیکترین هەسارە لە زەویەوە ئاشکرا بکرێت و یارمەرتی تاقیگەی زانستی مەریخ بدەن زیاتر بەرەوپێش بڕوات".

 

گالیسکەی کریۆستی(Curiosity Rover)

گالیسکەی کریۆستی(Curiosity Rover)، رۆبۆتێکی گالیسکە ئاسایە، بۆ ڕوماڵکردنی ھەسارەی مەڕیخ لەلایەن ئاژانسی فڕینناسی نیشتیمانی و بەڕێوەبەرایەتی بۆشایی ئاسمان(NASA)وە ڕادەپەرێندرێت.

کریۆسیتی پێشکەوتوترین ئامرازە کە تا ئێستا نێردراوەتە سەر ھەسارەی مەڕیخ و ئەرکی لێکۆڵینەوە لە ھەبونی ژیانی میکرۆبی لە ئێستا و ڕابردوی سەر ئەو ھەسارەیەی پێ  سپێردراوە، لەیزەرێکی لە سەر سەریەوە ھەیە کە دەتوانێت نیشانەگیریی ھەر ئامانجێک بکات و بیکا بە ھەڵم و لە پێکھاتەی ھەڵمەکە بکۆڵێتەو، تاقیگەیەکی زۆر پێشکەوتوی لە ناو خۆیدا ھەیە، هاوکات 23 کامێرای پێوەیە تا وێنەی بەردەوامی مەریخ بنێرێتەوە بۆ سەر زەوی.

دەتوانیت لەرێگەی ئەم بەسەتەرەوە بەشداری لە پرۆگرامی (AI4Mars) بکەیت و ببیت بە یەکێک لە تیمی پشکنەرانی هەسارەی مەریخ.