پێلێگرینی: بیر لە چێلسی ناکەمەوە
12:16:09/11/2014
خەندان سپۆرت-

مانوێل پێلێگرینی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دوپاتی کردەوە کە ئەو بەهیچ جۆرێک بیر لەجیاوازی خاڵەکانی نێوان تیپەکەی و چیلسی ناکاتەوە.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاهێنەرە چیلییەکە وتی :"من لە چێلسی ناترسم، ڕاستە ئەوان بەحاڵەتێکی باشدا تێدەپەڕن بەڵام وەرزێکی دورودرێژمان لەبەردەستماوەو بزانین چی ڕوودەدات، ئێستا بیر لەجیاوازی خاڵەکانی نێوانمان ناکەمەوە".

لەسەر ئەنجامی یارییەکەی کیو پی ئاڕ کە بەیەکسان بوون بەکۆتا هات، پێلی وتی :"پێم وابێ بەخت یاوەرمان نییە، بەباشی یاریمان نەکرد بەڵام ژمارەیەکی زۆر هەلی گۆڵکردنمان بۆ ڕێکەوت بۆ ئەوەی بتوانین سەرکەوتن بەدەست بێنین و سەرکەوتو نەبوین لە تۆمارکردنیدا".

پێلێگرینی ئاماژەی بەوەشدا کە وەستانی یارییەکان بەهۆی کێبڕکێ نێودەڵەتییەکانەوە سودی پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی جارێکیتر هەڵەکان چارەسەربکاتەوە.




ئه‌م بابه‌ته 502 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
 
بابەتی زیاتر  
 
Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.