خه‌ندان سپۆرت به‌ره‌و پێشه‌نگی‌ زیاتر
06:56:04/11/2011


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌  له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا هاوشێوه‌ی‌ سایته‌ پێشه‌نگه‌كه‌ی‌ كه‌ خه‌ندانه‌ توانی‌ ببێته‌ وێستگه‌یه‌كی‌ گرنگ بۆ بڵاوكردنه وه ی‌ هه‌واڵه‌ وه‌رزشیه‌ ناوخۆی‌ و جیهانیه‌كان به‌ شاهیدی‌ سه‌ردانكه‌رانی‌ خه‌ندان سپۆرت ڕۆژ به‌ ڕۆژ هه‌نگاو به‌ره‌و پێش ده‌نێت به‌و  هیمه‌تی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌م سایته‌ كارده‌كه‌ن كه‌  هه‌میشه‌ هه‌وڵیان داوه‌ خێراترو جیاوازتر هه‌وڵ و زانیارییه‌كان بۆ خوێنه‌ران بگوزێنه‌وه‌ كه‌ به‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ خۆمان زانیوه‌ .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ مایه‌ی‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ هه‌ندێك ماڵپه‌رو ڕۆژنامه‌و په‌یجی‌ سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ فه‌یسبوك كه‌ به‌ ئاشكرا ناویان دیاره‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ بردنی‌ بابه‌ته‌كانی‌ خه‌ندان سپۆرت به‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی‌ زانیاریه‌كان بكه‌ن .
ئێمه‌ له‌ كاتێكدا دوو پاتی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خه‌ندان سپۆرت له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا هه‌وڵی‌ كاری‌ جوانترو چاوه‌ڕوان نه‌كراو بۆ هه‌وادارانی‌ وه‌رزشی‌ ده‌خایه‌ته‌ كاییه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ چه‌ند كه‌سانێك وا ده‌كات له‌ به‌رده‌وامبونیان له‌و كاره‌ دوور ڕۆژنامه‌وانیان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ كاره‌كانیان بڵاو بكه‌ینه‌وه‌ .


ئه‌م بابه‌ته 5598 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
 
بابەتی زیاتر  
 
Copyright 2013. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.