كاكا و كاسیاس باشترینی‌ شه‌وی‌ رابردوو بوون
11:53:28/09/2011
خه‌ندان ـ ریكادۆ كاكای‌ به‌رازیلی‌ و یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید و ئیكێر كاسیاسی‌ گۆڵچی‌ هه‌مان یانه‌ به‌باشترینی‌ شه‌وی‌ رابردوو ده‌ستنیشانكران.
سایتی‌ تایبه‌ت به‌یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بڵاویكرده‌وه‌، كاكا له‌م یارییه‌دا ئاستێكی‌ به‌رزی‌ پیشاندا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڵی‌ تۆماركرد و گۆڵێكیشی‌ دروستكرد ئیكێر كاسیاس-یش توانی‌ پارێزگاری‌ ته‌واو له‌گۆڵه‌كه‌ی‌ بكات و نه‌یهێشت هیچ گۆڵێكی‌ لێبكرێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ دووه‌م یاری‌ ئه‌و گۆڵچییه‌ له‌جامی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپادا له‌م وه‌رزه‌دا كه‌ هیچ گۆڵێكی‌ لێنه‌كراوه‌.



خه‌ندان سپۆرت ـ كۆمار نادر
ئه‌م بابه‌ته 993 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
 
بابەتی زیاتر  
 
Copyright 2013. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.