دی‌ ماریا: نازانم چۆن ستایشی‌ میسی‌ بكه‌م
03:59:10/02/2011
خه‌ندان ـ ئه‌نخێل دی‌ ماریای‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید رایده‌گه‌ینێت نازانێت چۆن ستایشی‌ لیۆنێل میسی‌ هاوڕێی‌ بكات.
دی‌ ماریا له‌باره‌ی‌ ئاستی‌ میسی‌ له‌یاری‌ شه‌وی‌ رابردووی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ وڵاته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ی‌ پرتوگال وتی‌: نازانم چرن ستایشی‌ میسی‌ و چۆن باسی‌ ئاست و لێهاتوویه‌كه‌ی‌ بكه‌م هیچ وشه‌یه‌ك نییه‌ له‌ ئاستی‌ لێهاتووی‌ ئه‌ودا بێت، به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر ناوازه‌ تۆپێكی‌ بۆ ناردوم و منیش گۆڵی‌ پێشكه‌وتنی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌م پێ‌ تۆماركرد و دواتریش خۆی‌ گۆڵی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ تۆماركرد.
دی‌ ماریا له‌درێژه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌یدا وتیشی‌: چیمه‌نی‌ یاریگای‌ جنێف زۆر خراپ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌بوو سه‌ركه‌وتنمان تۆماركرد ئه‌وه‌مان كرد كه‌ راهێنه‌ر وتستی‌.
ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
 
بابەتی زیاتر  
 
Copyright 2013. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.