قسەیەک بۆ بەرشە و ناوبژیوانەکانی ئیسپانیا
03:58:28/08/2012

    نوسینی:ھەوراز کاوە

    من ھەمیشە کەسێک بووم دور لە خولی ئیسپانی, بەڵام دواجار بەرسا و ڕیاڵ ناچاریانکردم, وردە وردە بەرەو ئەو خولەو قسە کردن لە سەر ئەو خولە و بە تایبەتی تر ھەردوو یانە بەرسا و ڕیاڵ بکەم, ڕاستییەکەی ساڵانی پێشوو لالیگا بووە لانەکە و بێشەی زۆرێک لە سۆپەر ستارەکان, دواجار ئەو خولە عەرشەکەی لە ژێر پێی ئیتاڵیەکان دەرھێنا, کەماوەی یەک دەیە ئەوان سەردار وسەروەری خولەکانی جیھان بوون, لە دوای ساڵی (٢٠٠٤) گاکانی ئیسپانیا خۆیان بە جیھان ناسان, لە ڕێگای گا شاخ زلو گەورەکانەوە نا, بەڵکو لە ڕێگای یاری تۆپی پێ وە.

    ئەوەی لە ماوەی (١٠٠) ساڵی یاری تۆپی پێ چ بە شێوەی ھیوات و چ بە شێوەی پیشەگەری بۆینکرا, سەر ئەنجام لەم دەیەو زەمان زەمانی مەتەدۆڕەکاندا بە جامی جیھانیی و دوو جامی کیشوەری پیر شاد بوون.
    ئیسپانیا لە جوانی و ھونەر و یاریگا و ھاندەرو یاریزان و نازناو ھەمووی تێپەڕاند, بەڵام لە ڕابەرایەتی کردن و ناوبژیوانی کردنی یارییەکان زۆر کۆڵن.

    گومانم لە ئاست بڵندی یانەی بەرشەلۆنەدا نیە,کەچی ھەندێک لە یارییەکان ئەو یانەیە بەھۆی ھەڵەی ناوبژیوان و دادوەرەکان سەرکەوتن بە دەست دەھێنێت.

    بەڵام سەرم لەو ھەموو ھەڵەیە سوڕماوە, کە داوەرەکان لە کاتی یارییەکانی یانەی بەرشەلۆنەدا ئەنجامی دەدەن, یانەی بەرشە لە دوو یاری گرنگ و سرنج ڕاکێشدا براوە دەرچوون, یەک بەرامبەر ریاڵ لە یاری سۆپەری ئیسپانیەدا,ئەوەبوو ناوبژیوانی یارییەکە (کارلۆس کلوز گۆمێز) بە ھاوکاری یاریدەدەرەکەی گۆڵێکی ئۆفساید"یان بۆ ئەو یانەیە ھەژمار کرد, دوو لە یارییەکەی شەوی پێشوو جارێکی دیکە کەتەلۆنیەکان بە گۆڵێکی تەموو مژاو یوو ئۆفساید" براوە دەرچوون, بۆیە لە کۆتایدا دوای دوو وەرز تەماشاکردنی یارییەکانی (لالیگا١) بۆم دەرکەوت حکومەتی ئیسپانیە دەتوانێت کێشەی داڕمانی ئابوری!"وڵاتەکەی چارسەر بکات, کەچی ناتوانێت کێشەی لاوازی ناوبژیوانی خولی وڵاتەکەی چارەسەر بکات, من بۆ چونێکی دیکەم لە سەر ناوبژیوانانی ئەو خولە بۆ دروست بوو, بەڵام زووبەزوو لێی پەشیمان بوومەوە, ئەویش لە بەر یەک ھۆ, سەرەتا وتم دەبێت ناوبژیوانەکان وەک ئێمەی ھەواداری یاری تۆپی پێ بە یەک جاری یاری و ھونەرەکانی بەرشە سەرسامیانی نەکردبن؟, یاخود ئەوانیش وەک زۆری دیکە لە بەر گرنگی یارییەکانی ئەو یانەیە و حەساسی یارییەکانی بەرشەو ترس لە بەڕێوەبردنی یارییەکانی ئەو یانەیە توشی ھەڵەی واکوشندەبن؟!!!, بەڵام دواجار گەیشتەمە ئەو بڕوایەی ئەوانە ھەموو ھەڵەیەو یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی چۆن ناوبژیوانەکانی لە جامی جیھانی ساڵی (٢٠١٠) ڕوو زەردی کردن, جارێکی دیکە ھەمان ئەوانە ئەو یەکێتییە بەرەو ھەمان گرفت دەبن و ھیچ ناوبژیوانێکی ئەو خولە ناتوانن لە بەر بەھێزی ھونەری کەتەلۆنیەکان و گۆڕینەوەی تۆپی کورت و تیژڕەو ئۆفسایدە گۆڵەکان! لە سەر ئەو یانەیە بگرن, بۆیە وتم ئەوە بەرشەیە ناوبژیوانە لاوازەکان بەرەو ھەڵەدەبن, نەوەکو ناوبژیوانەکان لاینگری بن و ھەموو دواتر بەیەک ئاڕاستە بڵێن بەرشە چانسی ھەیەو(واو وا)!, نەخێر ئەوە ھەڵەیە و دەبێت یەکێتی تۆپی پێی گاکان جارێکی دیکە وانەی دیکە بەناوبژیوانی بڵێتەوەو فێریان بکات کە ئەوەندە بەرسا خوڵ نەخەنە چاویان.
ئه‌م بابه‌ته 2166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
 
بابەتی زیاتر  
 
Copyright 2013. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.