چەندین یاریزانی پیشەگەری بەڕازیلی و نایجیری بە نیازی ڕیزەکانی یانەی سلێمانین
10:04:17/08/2012
 دوای سەرکەوتنی تیپی تۆپی پێی یانەی سلێمانی بۆ ڕیزەکانی خولی بژاردەی عیراق بۆ تۆپی پێ چەندین یاریزانی پیشەگەری  بەڕازیلی و ئەفەریقی بە نیازی ھاتنە ڕیزەکانی ئەو یانەیەن و ئامادەی خۆشیان نیشانداوە .

سەرچاوەیەکی نزیک لە بریکاری کارەکانی ئەو یاریزانانە تایبەت بە خەندان سپۆرتی وت , ژمارەیەک یاریزانی بە ڕەگەز کورد لە وڵاتانی ئەوروپا لاریان نیە لەوەی بگەڕێنەوەو یاری بۆ یانەی سلێمانی بکەن .

سەرباری ئەوەش دوو یاریزانی لاوان و ئۆلۆمپی ھەڵبژاردەی نەیجیریا کە لە ھێڵی ناوەڕاست و بەرگرین ئامادەن بێنە شاری سلێمانی بخرێنە ژێر تاقیکردنەوەی ڕاھێنەرەوە بۆ زانینی ئاستیان .

ھەر ھەمان سەرچاوە وتی دوو ھێرشبەری تر ھەن کە لە خولی بەڕازیلی یاری دەکەن بە ناوەکانی ڕۆناڵدۆ و خالیتۆنەوە .

خەندان سپۆرت ئەوەشی زانیوە کە بڕیارە یانەی سلێمانی چەندین یاریزانی بە توانا بخاتە ڕیزەکانەوەو لەو ڕوانگەیەشەوە سبەی لەسەر ئەو پرسە کۆبونەوەیەکی تایبەت گرێدەدەن.

سلێمانی –ھەرێز جەمال



ئه‌م بابه‌ته 1847 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
 
بابەتی زیاتر  
 
Copyright 2013. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.