خه‌ندان– كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد كه سبه‌ی دووشه‌ممه 60%ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له سه‌رجه‌م پارێزگاكان راده‌گه‌یه‌نرێت و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه زیاتر له 300 سكاڵای سووری هه‌ڵبژاردنی گشتی و ده‌نگدانی ده‌ره‌وه گه‌یشتووه‌ته كۆمسیۆن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دادوه‌ر قاسم عه‌بودی وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌ممه كۆمسیۆن نزیكه‌ی 60%ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له سه‌رجه‌م پارێزگاكان راده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌بودی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامی ته‌واوه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان راده‌گه‌یه‌نن.
عه‌بودی وتیشی: "له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆمسیۆن نزیكه‌ی 243 سكاڵای سووری قه‌واره سیاسییه‌كانی سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی گشتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، هه‌روه‌ك 74 سكاڵای سووری سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ده‌ره‌وه گه‌یشتووه‌ته كۆمسیۆن".
عه‌بدوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كۆمسیۆن ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و سندوقانه‌دا ده‌گرێت كه سكاڵای سووریا‌ن له‌سه‌ره و ئه‌نجامه‌كانیان ئه‌ژمار ناكات تا راستی و دروستی سكاڵاكان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و دووپاتیشیكرده‌وه كه زۆر به توندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ر ناوه‌ندێكی ده‌نگداندا ده‌كه‌ن گه‌ر ده‌ركه‌وت كه ساخته‌كاری تێدا ئه‌نجام دراوه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان 3 جۆر سكاڵای دیاری كردووه كه سكاڵای "سوور، زه‌رد و سه‌وز"ن و سكاڵای سوور ده‌بێته‌هۆی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و سندووقانه‌ی سكاڵاكیان له‌سه‌ره.
دوێنی شه‌ممه ژماره‌یه‌ك رێكخراوی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند كه نزیكه‌ی 1000 پێشێلكاری هه‌ڵبژاردنیان تۆمار كردووه له سه‌رتاسه‌ره‌ی عیراقدا و ته‌ئكیدیان له‌و كرده‌وه كه پێشێلكارییه سووره‌كان ته‌نیا 100 دانه‌ن و پێشیانوابوو كه ئه‌و سكاڵایانه ده‌بنه‌هۆی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان. هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك قه‌واره‌ی سیاسی‌یان تۆمه‌تبار كرد به ئیستیغلالكردنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو نزیكه‌ی 18 ملیۆن ده‌نگده‌ری عیراقی روویانكرده ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان له په‌رله‌مانی داهاتووی عیراقدا كه به سیستمی كراوه به‌ڕێوه‌چوو.