خه‌ندان – به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له شاری كه‌ركوك له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له‌وه ده‌كه‌ن لیستی عیراقییه له كه‌ركوك یه‌كه‌م بووه، دوورن له راستییه‌وه.
ئاڵا تاڵه‌بانی پاڵێوراوی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له شاری كه‌ركوك هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن لیستی عیراقییه پله‌ی یه‌كه‌می له‌و شاره‌دا به‌ده‌ستهێناوه و رایگه‌یاند: لیستی هاوپه‌یمانی به‌هێزترین لیستی كه‌ركوك بووه و زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ری شاری كه‌ركوك باوه‌ڕیان به‌م لیسته هه‌بووه و ده‌نگی خۆیان پێداوه.
له لێدوانێكدا بۆ بڵاوكراوه‌ی "میترۆ" كه بڵاوكراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقه، پاڵێوراوه‌كه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له كه‌ركوك وتی: "ده‌نگۆی به‌ره‌وپێشچوونی لیستی عیراقییه بۆ پله‌ی یه‌كه‌می ده‌نگه‌كانی پارێزگاكه بێ بنه‌مایه، چونكه نه‌ده‌نگه تایبه‌ته‌كان به‌ته‌واوی فه‌رزكراوه و نه ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
وتیشی: "ئه‌و قسه‌و لێدوانانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن لیستی عیراقییه له كه‌ركوك یه‌كه‌م بووه ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه و هیچی تر".