خه‌ندان – كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا باس له كار و پلانی تازه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كات و تیشكده‌خاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به ته‌نها موڵكی یه‌ك ئایین نییه و كاری جدیش ده‌كرێت بۆ له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی ئایینه‌كان، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: "هیچ هێزێك نییه حه‌رام به ئێمه بكاته به‌حه‌ڵاڵ و ئه‌وه‌ی شه‌رع ڕێگه‌یدا و له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتدا گونجا ئه‌وا ئاساییه ئه‌گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وا جێبه‌جێیناكه‌ین".
په‌یمانگای ئایینی
وه‌زیری ئه‌وقاف وتی: "كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ین كه درێژه‌پێده‌ری كابینه‌ی پێش خۆمان بین و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و كارانه ته‌واو بكه‌ین كه پێش خۆمان ته‌واو نه‌كراون و په‌ره به خوێندنی ئاینی بده‌ین له كوردستان". هێمای به‌وه‌شدا كار ده‌كه‌ن مزگه‌وت و شوێنی ئاینی دروستبكه‌ن هانی ئه‌و خه‌ڵكانه بده‌ین بۆ ئه‌ه‌وه‌ی سه‌رچاوه دارییه‌كانیان له‌و شوێنانه خه‌رجبكه‌ن كه پێداویستی پربكاته‌وه. وتیشی: "یه‌كێكی تر له‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ین كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای ئاینییه له سلێمانی بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه وه‌رنه‌گیران، چونكه بۆ ئه‌مساڵ 423 خوێندكار فۆرمیان پڕكرۆته‌وه تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه هه‌وڵ ده‌درێت له‌و په‌یمانگایه وه‌ربگیرێن و له‌و په‌یمانگایه‌ی كه له هه‌ولێر هه‌یه به‌شێكی تازه‌ی بۆ زیادكراوه بۆ كچان كه ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 30 كچ وه‌رده‌گرێت".
ئیسلام و سیاسه‌ت
سه‌باره‌ت به‌وتاری سه‌رده‌میانه‌ی وتارخوێنه‌كانیش وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌ڵێت: "بۆ ڕێكخستنی وتاری مامۆستایان و به سه‌رده‌میكردنی وتاری ئاینی به‌رده‌وام له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف خول بۆ وتارخوێنان ده‌كه‌ینه‌وه". داواشی له مامۆستایانی ئاینی كرد له وتاره‌كانیان هه‌وڵبده‌ن بابه‌تی سه‌رده‌میانه باس بكه‌ن و به‌پێویستیزانی مامۆستایانی ئایینی شاره‌زا و ئاگاداری ڕووداوه‌كانی ڕۆژ بن و به‌رده‌وام چاودێری ڕه‌وشیی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناو كۆمه‌ڵگابن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند ڕێگری له‌وه‌ده‌كه‌ن وتاری ئاینی تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت نه‌كرێت؟ وه‌زیری ئه‌وقاف هێمای به‌وه‌دا كه (ئه‌و پرساره) ته‌فسیری جیاوازی لای من و لای یه‌كێكی تر هه‌یه و وتی: "ئیسلام له‌گه‌ڵ سیاسیه‌تدا تێكه‌ڵه و ئیسلام به‌رنامه‌ی ژیانه، به‌ڵام كه‌سانێك ئیسلام بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان به‌كاریبهێنن ئه‌مه دیوێكی تره"، به‌ڵام ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی موسڵمان و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته دایه كه بیر له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئه‌منی قه‌ومی بكرێته‌وه بیپارێزێت".
فه‌رمانبه‌ری زۆر
باس له‌وه ده‌كرێت وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف فه‌مانبه‌رێكی زۆری هه‌یه و ده‌وام ناكه‌ن و له مزگه‌وته‌كانیشدا به‌ناوی جیاوه دامه‌زراون، بۆیه وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌ڵێت: "له‌ڕێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌وه به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و مزگه‌وتانه ده‌كه‌ین و هه‌ركاتێك ده‌ركه‌وت فه‌رمانبه‌ری زۆره ئه‌وا یان ده‌یانگوازینه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێویستی پێیه‌تی به تایبه‌ت بۆ گونده‌كان یان ئه‌وه‌تا لایان ده‌به‌ین".
ئه‌وقافی ئایینه‌كان
سه‌رباره‌ت به‌دروستكردنی مزگه‌وت له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه ئه‌و ده‌ڵێت: "ئێمه مزگه‌وت ناكه‌ینه‌وه جگه‌له‌وه‌ی پێویست نه‌بێت و ناكرێت كه‌سێك مزگه‌وت دروستبكات كه شێوێنه‌كه پێویستی پێی نه‌بێت و ده‌بێت خه‌ڵكی ئه‌وه بزانن كه خێری دروستكردنی نه‌خۆشخانه یاخود قوتابخانه كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات له‌خێری دروستكردنی مزگه‌وت كه‌متر نییه".
ده‌رباره‌ی ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئایینه‌كاندا به‌گشتی، وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌ڵێت: " 1400ساڵه ئاینی ئیسلام هاتۆته كورستان و هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئاینی جیاواز ئازار نه‌دراوه و ده‌بێت زیاتر دڵنه‌وایی ئه‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی و كه‌مه ئاینه‌كان بكیرێت و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ته‌نها موڵكی ئیسلام نییه، به‌ڵكو موڵكی هه‌موو ئاینه‌كانه".
910 ملیۆن دینار، كرێی كاره‌با
پێش ماوه‌یه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی وا هه‌بوو كه وه‌زاره‌ت به داهاتی خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ببات و بودجه له حكومه‌ت وه‌رنه‌گرێت، به‌ڵام وه‌زیری ئه‌وقاف هێمای به‌وه‌دا كه داهاتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌نده زۆر نییه كه بتوانێت وه‌زاره‌ت له‌سه‌ری بژی و ڕاسته داهات هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه نییه كه هه‌موو شتێكی پێجێبه‌جێبكات. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت خه‌رجی زۆره و ته‌نها پاره‌ی كرێ كاره‌با ساڵانه 910 ملیۆن دینار ده‌دات".
ئه‌نجومه‌نی فه‌توا
مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌توای ئاینی له كوردستان له‌ئارادابوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه باسی لێوه‌ناكرێت، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌ڵێت: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕێككه‌وتوین كه ڕاپرسی بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌بنه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌توای كوردستان هه‌ركاتێك خه‌ڵكی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و كه‌سانه ڕازیبوون، ئه‌وانه داده‌ندرێن".
هه‌ولێر - ڕێدار به‌كر