خه‌ندان - ئه‌ندامێكی به‌ره‌ی ته‌وافوق ئاشكرایكرد، سه‌ركرده‌كانی
ته‌حالوفی وه‌ته‌نی له‌تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌به‌ستن و دوو رۆژی داهاتووش گۆڕانكاری به‌رچاو ده‌بینرێت له‌عیراقدا.
محه‌مه‌د ئیقبال ئه‌ندامی به‌ره‌ی ته‌وافوق ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاشكرایكرد، به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییه‌كردنه‌وه‌ی پرسی پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی داهاتووی عیراق، سه‌ركرده‌كانی ته‌حالوفی وه‌ته‌نی به‌هه‌ردوو باڵه‌كه‌یه‌وه، له تارانی پایته‌ختی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی و گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه تیایدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلاییده‌كرێته‌وه.
ئیقبال وتی: "پێمانوایه دوو رۆژی داهاتوو پرۆسه‌ی سیاسی عیراق گۆڕانێكی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ندین بڕیاری كۆتایی و هه‌وڵی جددی له‌ئارادایه له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانه‌وه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتووی عیراق.
وتیشی: "ئه‌و هه‌وڵانه هه‌موویان چڕ كراونه‌ته‌وه تا له‌پێش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌نه سیغه‌یه‌كی گونجاو".
بڕیاره رۆژی 4ی مانگی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گرێبدرێت به‌مه‌به‌ستی باسكردن و تاووتوێكردنی ته‌نگژه‌ی سیاسی و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق كه ئێستا بۆشاییه‌كی ده‌ستووری دروستكردووه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی به‌ره‌ی ته‌وافوق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی كاریگه‌ریی و جێگه‌ی خراپی خۆی جێدێڵێت، هیواداریشین چاره‌سه‌ری ئه‌و ته‌نگژه سیاسییه‌ی ئێستا هه‌یه، له‌ناوه‌وه‌ی عیراق چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت نه‌ك له‌ده‌ره‌وه، چونكه كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی عیراقی ته‌واوه.
لای خۆشیه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌ندامی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی شیعه هۆشداری دا له‌وه‌ی، گه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عیراق به‌رده‌وام له قه‌یراندا بێت، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عیراق ده‌بێت.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ته‌رخان ده‌كات بۆ وتوێژ كردن له‌باره‌ی دۆسیه‌ی عیراق و مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌نست به‌دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت".
وتیشی: " گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق په‌له له چاره‌سه‌ر كردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تدا نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش یه‌كلایه‌نه بڕیار له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق ده‌دات".
عه‌بدولمه‌هدی به‌دوری نه‌زانی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نێو ده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری عیراق نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نێوده‌وڵه‌تی كۆببنه‌وه بۆ وتوێژ كردن له‌باره‌ی دۆسیه‌ی سیاسی عیراق و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری چاره‌نووس ساز له‌باره‌ی داهاتووی عیراق ده‌درێت.