|
|
|
28/07/2010
|
ئه‌وانه‌ی من تێ‌یان ناگه‌م |
|
|
دكتۆر سه‌پان |
زۆر باس له ئه‌خلاقی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین، كه‌میش كاری پێده‌كه‌ین، چونكه جارێ به‌ته‌واوی نازانین، مه‌به‌ست له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌خلاق بۆ نووسین و به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌وانی چییه... باس ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی ده‌بێ باس بكه‌ین، نه‌ك بۆئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن باشتر و جوانتر بكه‌ین. له نووسین یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی ڕۆژنامه‌وانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ كه‌س بریندار بكرێ، له‌مه‌ش خراپتر له‌ژێر ناوی خوازیار گوتار یان كۆمێنتار به زمانی زبر و هه‌ڕه‌شه بنووسرێ. ئه‌گه‌ر ئێمه میدیاێكی پاكمان بوێت، پێویسته به‌وشێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه كار بكه‌ین، چونكه كه‌س ئه‌و مافه‌ی نییه، كه‌سی به‌رامبه‌ر بریندار بكات یان هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكات، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه هیچ ڕای وه‌رنه‌گیرابێ و ئاگای له‌و نووسینه یان به‌رهه‌مه‌ی تۆ نه‌بێت. ڕۆژنامه‌نووسی پسپۆر چاك ده‌زانێ، ئامانجی سه‌ره‌كی نووسین، یان ڕاگه‌یاندن، برینداركردنی خه‌ڵك نییه، به‌ڵكو گه‌یاندنی زانیاری پێویسته.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك، نه ڕۆژنامه‌نووس و نه نووسه‌ر، گوتارێك بنووسێ و له‌و نووسین، هێرش بكاته سه‌ر ناسیاوێك یان هاوڕێیه‌كی یان كه‌سێكی دیكه و ئه‌و نووسینه خراپه‌ش له‌یه‌ك له‌و هه‌موو گۆڤار و ڕۆژنامه كوردییانه یان ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی بڵاوبكرێته‌وه كاره‌ساته... له‌مه‌ش خراپتر ئه‌گه‌ر یه‌كێك وه‌ڵامی ئه‌و نووسینه خراپه به‌هه‌مان زمانی ئه‌و، یانی زبر بداته‌وه. ئه‌م بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه بۆ كه‌سانێكه، كه هێشتا پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی نایانژیێنی و ڕۆژنامه‌نووس نین، ئینجا كاره‌ساته و جێگای داخه، كه به‌مشێوه ڕه‌قه په‌یامی بگه‌یه‌نیت...
له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ر هه‌مووی خراپتر من به‌رهه‌می: دكتۆری زانكۆ، ڕۆژنامه‌نووسی باش و به‌توانا، به‌رپرسی ده‌زگای مه‌زنی ڕاگه‌یاندن، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه و گۆڤار، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنم له كوردستان خوێندۆته‌وه، هاوپیشه‌ی خۆی یان كه‌سی دیكه‌ی زۆر به‌توندی برینداركردووه...
من ئێستا تێناگه‌م، یه‌كێك گوتارێكی توند یان خراپی دژ ده‌نووسرێ، ڕاسته بریندار ده‌بێ، باشه چۆن ڕێگا به‌خۆیده‌دات، به‌هه‌مان زمان و چه‌ك، ئه‌و وه‌ڵامه تونده بداته‌وه؟ له‌كاتێكدا ئاشكرایه، به‌هاتوهاوار و ده‌نگ به‌رزی په‌یام باشتر ناگات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، به هه‌ڕشه و زمانی زبر، مه‌ترسی هه‌یه، خۆی سووك بێت و خه‌ڵك پاساو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری بێنێته‌وه... من خۆم له‌مجۆره وه‌ڵامانه‌م خوێندۆته‌وه، له‌جیاتی وه‌ڵامه‌كه كارم تێبكات و به‌رگری لێبه‌كه‌م و بۆچوونی ئه‌و قبوڵ بكه‌م، ڕقم هه‌ڵساوه و داخم خواردووه و ڕێزی لام كه‌مبۆته‌وه... نووسینی گوتاری باش زۆر گرانه، به‌ڵام له‌وه‌ش گرانتر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه، كه به‌جوانی ڕه‌چاوی ئه‌خلاقی ڕاگه‌یاندن كرابێت...
دكتۆر سه‌پان
sapanov@hotmail.com
|
|
|
|
| |
|
بڵد نه‌وره‌س |
| دكتور سه‌بان ده‌ست خوش بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ت . هه‌لبه‌ته ئه‌مه كیشه‌یه‌كه هه‌موومانی كیروده كردووه هیوادارین ئه‌و نه‌ریته كال ببیته‌وه‌و ریره‌وی كاری راكه‌یاندن و نووسین به ئاراسته‌یه‌كی دروستدا ریكا ببریت. ئه‌مه‌ش كاتیك ئه‌بیت كه وه‌ك خوت وتت كاری راكه‌یاندن ببیت به بیشه‌و كه‌سه‌كه له‌سه‌ری بزی, نه‌ك وه‌ك ئیستا زوریك له تاو بی ئیشی به‌نایان بۆ راكه‌یاندن بردووه . |
|
|
|
|