زۆرترین خوێنراو
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
17/03/2013
لە بارەی (عەشق)ەوە
رێگا رووف

عەشق خۆی لەخۆیدا واژەیەکی جوان و هەستێکی گەورەیە، ئینسان کە عاشق دەبێت زۆر ناسک دەبێتەوە زۆر خاوێن و ڕاستگۆ تر دەبێت. لەوانەش گرنگتر ئەوەیە کە زۆر دڵی بەدونیا و بە ژیان خۆش دەبێت.. ئەمە عەشقە و دەبوو سەرەنجامی عەشقیش ئەنجامێکی باش و جوان بوایە..!

 ئەگەر لەو لایەنەی بگەڕێین کە مرۆڤەکان ئاڵوگۆریان بەسەرا دێت و و خۆشەویستی لەنێوانیاندا نامێنی و لە عاشقەوە دەگۆرێن بۆ دوژمنی یەک، کە من پێموایە ئەم سروشتی ئینسانە و لە دەورەیەک عاشق دەبێت و دواتر یان کاڵ دەبێتەوە یان دەگۆڕێت یان ڕەنگیشە بۆ هەتایە ئەو هەستە بمێنێتەوە لەلای..

بەڵام عەشق لەوڵاتی ئێمە قەدەغەیە و یەکێکە لەتاوانەکان کە باجەکەی قورس و گرانە و زۆر جار بەکۆتایی ژیانی کەسەکان و بەتایبەت ژنان کۆتایی دێت.

 لە وڵاتێک کە حوکمی پیاوسالاری تێدا بێت، لە کۆمەڵگایەک کە یاسا و مافەکانی ئینسان لەسەر بنەمای خۆشەویستی و ڕێز و یەکسانی نەنووسرابێتەوە بێگومان عەشقیش دەبێت بە هۆکارێک بۆ قووڵکردنەوەی تراژیدیا لە ژیانی مرۆڤەکان و ژنان بەتایبەت.

 زۆرن ئەو چیرۆکانەی کە دوو کەس عاشق بوون و هیچ وەخت بەیەک نەگەیشتن چ بەهۆی بەزۆر بەشودانی کچەکە یاخود ژن ‌هێنان بۆکوڕەکە ئەمە هێشتا نموونەیەکی تارادەیەک باشترە لەوەی کە زۆربەی عاشقەکان دەکەونە بەر ڕەحمەتی یاسای کۆنەپەرستانەی خێڵ و دواکەوتوانەی کۆمەڵگا کە ژمارەیەکی زۆر لەژنان بەم هۆیەوە بەداخەوە ژیانیان بۆتە قوربانی.

بۆیە عەشق هۆکار نیە کە ژن زەربەی لەسەر دەخوات، بەڵکو نەریت و یاسا و حوکمی نامرۆڤانەیە، دەنا کۆمەڵگا بەبێ عەشق و خۆشەویستی هیچ مانایەکی نیە و نابێت، ئەمە یەکێکە لە سیفاتەکانی کۆمەڵگای ئینسانی. عەشق دەبێت بگەرێتەوە بۆ خاوەنەکەی کە ئەو دوو کەسەیە و بەبێ هیچ قەید و بەندێکی کۆمەڵایەتی  و ئازادانە ئینسانەکان عاشق بن .




 

ئه‌م بابه‌ته 1277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
 
azadi
عه‌شق راست هه‌رگیز له‌ بیر ناجێ ته‌وه‌ 
REBIN
ashq shteky piroza balam mn sarkutu namum
rekar
3ashqe amro hamwe qshqe paraw samann ba daxawa agar sayaraw nabet pew raze nabet agar sakan nabet pew raze nabet 7aefffff
sirwan
تۆ یه‌كێكی‌ له‌نوسه‌ره‌ باشه‌كانی‌ بواری‌ ژنان هیوادارم به‌رده‌وام بیت
trivan
ده‌ست-خوش--عه‌شق-جوانترین-و-به‌-نرخ-ترین-تایبه‌تمه‌ندی‌-لایه‌نی‌-سایكولوجی‌-مروفه‌كانه‌-بیویستیه‌كی‌-هه‌نوكه‌ی‌-یه‌-به‌سوده‌-به‌یامیكی‌-بیروزو-هه‌لقولاوی‌-ناخی‌-مروفه‌كانه‌--به‌لام-عه‌شق-به‌-هه‌موو-كه‌س-ناكریت-و-هه‌موو-عاشقیكیش-سه‌ركه‌وتوو-نابیت-له‌-عه‌شق-كه‌واته‌-ئه‌ی‌-ئه‌وانه‌ی‌-كه‌-ئه‌تانه‌ویت-عه‌شق-بیس-بكه‌ن-و-له‌جوانیه‌كانی‌-كه‌م-بكه‌نه‌وه‌-واز-بهینن-له‌وه‌-زیاتر-سوكایه‌تی‌-به‌-عه‌شق-وعاشق-بونه‌وه‌-مه‌كه‌ن-له‌به‌ر-ئه‌وه‌ی‌-ئیوه‌-خواستتان-له‌سه‌ر-عاشق-بون-نی‌-یه‌-خواستتان-ته‌نها-له‌-ناوبردن-وروخاندنی‌-عه‌شقه‌--كه‌س-نی‌-یه‌-عاشق-نه‌بیت-به‌لام-بوجی‌-مروفه‌-عاشقه‌كان-ریكری‌-له‌مروفه‌-عاشقبوه‌كانی‌-تر-ئه‌كه‌ن-مه‌خابن-ئه‌ی‌-بوجی‌-عه‌شق-ئه‌وه‌نده‌-مه‌ترسی‌-دار-بیت-له‌كاتیكدا-مروفه‌كان-مه‌ترسین-له‌سه‌ر-ئاسایشی‌-كومه‌لایه‌تی‌-بوجی‌-خه‌مساردانه‌-بیاوه‌-عاشقه‌كان-سوكایه‌تی‌-به‌-زنه‌-عاشقه‌كان-ئه‌كه‌ن-نا-نا-عه‌شق-و-زیان-وا-ناخوازیت-به‌لكو-خواستی‌-مروفه‌كان-وای‌-له‌-عه‌شق-كردووه‌-ناهیلن-باك-بیت-بیسی‌-ئه‌كه‌ن
EKHLAS
hamw kat xoshaweste khoshe nabwa khoshaweste aw sardama zor bae rast nen
ari
عه‌شق شێتبونێکی کاتیه‌ پێش زه‌واج
lazhe
beray mn 3eshq le serdemy esta da tenha serheshew kat befiro dane
  مه‌رجه‌ ناو بنوسیت  :ناو
سایتی خه‌ندان پێشوازی له‌ ڕاو بۆچوون و تێبینی هه‌موو خوێنه‌ره‌كانی ده‌كات و داوا ده‌كات له‌و به‌ڕێزانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر بابه‌ت و هه‌واڵه‌كانمان به‌شداری بكه‌ن ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:
یه‌كه‌م:دوورنه‌كه‌وتنه‌وه‌ له‌ گیانی بابه‌تیانه‌
دووه‌م: دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شتی شه‌خسی و ته‌شهیركردن و برینداركردنی بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده‌كان
سێیه‌م: ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ ژماره‌ی پیتی تێبینیه‌كان له‌ 1000 پیت تێپه‌ڕ نه‌كات
چواره‌م:هه‌ر تێبینیه‌ك ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نه‌كات بڵاو ناكرێته‌وه‌  
:بۆچوون
 
 

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.