زۆرترین خوێنراو
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
29/12/2012
داهێنان
باست حەمە غەریب


لای خۆمان، هۆ، پێویست نییە، بۆ هەراسان کردن و ڕووگیرکردنی مرۆڤ!
لە هەموو وڵاتانی عالوسالی جیهانیش، خەڵک بە چەندین شێواز کۆمەک لە حکومەتی وڵاتەکەی خۆی وەرئەگرێت و ناشبێت بە باسوخواسی، میدیا و نابێتە وشەی سەر لاپەڕەکان و وتەی تی ڤی و رادیۆکان!
لێرە هەر بەردێک بهاوێژرێت، ئەو بەردەیە نەزان ئەیهاوێت و ئەکەوێتە بیری دۆخە سەیرەکەی کوردستانەوە و ئیتر زاناکانی وڵات قۆڵی لێ هەڵئەماڵن، و ئەکەونە خۆ و زمان و قەڵەمی لێ ئەخەنە کار، بەڵام، بۆیان دەرنایەتەوە!

هەر وەک ئەو بەردەی(وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان)، بە نیازی چاک هەڵیدا، کەچی کەوتە بیری قووڵی، کەلتووری کوردییەوە و هەموو، ئەوانەی تووڕە کرد، کە پێیان وایە کورد، نییەتی، چی؟ (داهێنەر)!

لای ئێمە مانای وشە یا زاراوە، یا واژە یا ڕستەیەک، بە هەڵە، یا بە نەزانیی، کە زۆریش ڕووئەدات، ئەبێتە هۆی جەنگی مەغلوبە!
کێشەکەش تەنیا ئەوەیە، کە کەسانێک وشە و زاراوەکان، بۆ حکومەت و ناوەند و ڕێكخراوەکان ئەکەن بەکوردی، کە لەوانەیە خوێنەوارێکی باش بن، بەڵام کوردیزان و زمانزانێکی باش نین! بۆ نەگبەتیش هەموو وشە و زاراوە و ڕستە و دێڕ و ناوەکان، لە عەرەبییەوە ئەکرێن بە کوردی و ئیتر:

اخطار: ‌ئەبێت بە هەڕەشە!
الفات نظر: ئەبێت بە چاو سوورکردنەوە!
تعمیم، بە گشتاندن!
ئەمە بۆ نمونەیە، ئەگینا ئەمەندە زۆرن، قوڕبەسەر ئەهێننە پێکەنین.
وەختی خۆی، پێم وابێت ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردوو، کرێکارێکی دایەرە(کە برادەریک بە: باوەخولێ تەرجەمەی کردبوو!) کشتوکاڵ، ئەگوێزرێتەوە و داوای لێ ئەکەن، ناوی پۆستەکەی بکات بە کوردی، کە بریتییە لە (عامل مدجن فنی)، ئێ فەقیرە چی بکات، ڕوو ئەکاتە دەوروبەری چایخانەی مچکۆی ڕەحمەتی، چونکە بیستوویەتی خوێنەوار و نوسەران، لەو ناوە کۆئەبنەوە. ئەک دوانێک ئەدۆزێتەوە و تکایان لێ ئەکات ئەو شتەی بۆ بکەن بەکوردی.
ئەوانیش خواهەڵناگرێت، دوای بیرکردنەوەیەکی باش و گفتوگۆیەکی چڕوپڕی نێوان خۆیان ئاوای لێ ئەکەن:
عامل مدجن فنی = فەرمانبەری بەخێوکەری پەلەوەری هونەریی!
یا هەر ئەو ساڵانە، هاوڕێیەک چیرۆکێکی کردبوو بە کوردی. ڕستەیەکی تیائەبێت:
( اخذ دوشا و ذهب الی السوق)، واتە دوشێکی کرد و چوو بۆ بازاڕ، یا ئاوێکی کرد بە خۆیدا و چوو بۆ بازاڕ، بەس ئەو برادەرە ئاوای کورداندبوو:
پەلی دوشای گرت و چوو بۆ بازاڕ!
سەردەمی دوابڕاوەکە، برادەرێک ناوی (سەرچڵ) بوو، ئەمنەکان ئەیگرن و داوای ناسنامەی لێ ئەکەن، لێی ئەپرسن ناوەکەت واتای چییە؟ ئەویش فەقیرە ئەڵێت: یەعنی(فوق الغصن)!
ئینجا ئێستا بەناو بەڵگەنامە و بڵاوکراوە و یاداشت و کیتاب و نوسراوەکانی حکومەتی هەرێمدا بگەڕێ، تەنانەت هەندێ کتێب و نوسینی تەرجەمە کراویش، یا ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و سایەتەکانی ئینتەرنێت، سەدان و هەزاران وشەی سەیر و سەمەرە ئەبینیت، کە نەزان کردوونی بەکوردی، تەنانەت کتێب و پرۆگرامەکانی خوێندنیش، ئەمەندە نوکتە و قسەی خۆش ئەبینیت و ئەخوێنیتەوە، بە دڵی خۆت پێبکەنە!
ئێ ئەنجامەکەی ئەبێ بەوەی: هەرایەک لەسەر واژەی(داهێنەر) دروست ئەبێت، کە بوو!
کێشەکەش تەنیا ئەوەیە، کە واژەی(ابداع) تەرجەمە کراوە بە (داهێنان) و خوێنەوارەکانی خۆشمان بە(مخترع) تێیگەیشتوون! ئێ هەردوو لاش ڕاست ئەکەن.
بەدەر لەوەی کە لیستەکەی وەزارەت ناوی چەندین کارمەند و بەڕێوەبەر و بەرپرسی وەزارەتی ڕۆشنبیریی تیایە و نە ئەبوو ئەوانەی تیابن!
بەدەر لەوەی کە لە لیستەکەدا چەندین ناوی تیایە، کە لە ژیانیاندا هیچ(ابداع)یان نەبووە نەک(اختراع)!
بەڵام ژمارەیەکی باش. ناوی کەسانی چالاکی بواری هونەر و ئەدەبی تیایە، کە ساڵانێکە و ئێستاش، باش یا خراپ، جێ دەست و بەرهەمیان لەبوارەکەدا دیارە و خەڵکێکی زۆریش پەسەندی کردوون و خۆشی ئەوێن.
جارێ با بزانین، ئەو داهێنەرەی وەزارەت مەبەستییەتی واتای چییە:
ابداع، هەر لەعەرەبیدا پێشی ئەوترێت: ابتکار، بە فارسی: خلاقیت، یا خەلاقیەت، بە ئینگلیزی: Creativity .
ئەی داهێنان، کە ڕەخنەگرانی ئیشەکەی وەزارەت لێی تێگەیشتوون:
اختراع: کە هەر بە عەرەبی بە واتای تلفیق(هەڵبەستن)یش دێت، بەشتێک ئەوترێت کە لە وێنەی نەبێت. بەفارسی هەر اختراعە و بە ئینگلیزی:
Invention.
ئەگەر داهێنان و داهێنەر بە واتای(ابداع و مبدع)بێت، بێگومان بەشی ئەوە داهێنەر و داهێنانمان هەیە، کە ڕوومان بێت باسی بکەین و مافی خۆیانە حکومەت هاوکاریی و کۆمەک و یارمەتییان بدات و بکات و تەنانەت ڕێزیشیان لێ بنێت.
بەڵام ئەگەر (داهێنان و داهێنەر) بە واتای(اختراع و مخترع) بێت، مەبەستەکەی(هەڵبەستراو و هەڵبەستن) نەبێت و (دۆزینەوە و دۆزەرەوە)بێت، هەقمانە گلەیی بکەین و بڵێین کوا!

داهێنان بە واتای(ابداع) لەبوارێکدا ئەکرێت کە خۆی هەیە: وەک داهێنان لە بواری گۆرانی، رۆمان، چیرۆک، شیعر، هونەر، ئەدەب و شتی لەم جۆرە کە خۆیان هەن و پەرەیان پێ ئەدرێ. ئێمەش کوردیش لەو داهێنەرانەمان هەن و کەمیش نین.
بەڵام، داهێنان بە واتای(اختراع)، کە واتای هێنانە بوونی شتێکە کە پێشتر نەبووە، وەک ئەوەی بڵێن فڵان کەس، بە تەپڵ وشە ئەنوسێت، یا بەقەڵەم زوڕنا لێ ئەدات، یا ئەتوانێت لەناو ئاودا هەناسە بدات، یا بە گوێ قسەئەکات، یا ئۆتۆمبیلێکی دروست کردووە، بە ئاو ئەڕوات، واتە بڵێین ئێمەش ئەدیسۆن و مارکۆنی و گراهام بێڵ و شتی وامان هەیە، ئەمەیان ئەبێت لەسەری بوەستین و تەنانەت کەمپینی بۆ بکەین یا خۆپیشاندان!

چونکە بیستوومە، نیازی خۆپیشاندان هەیە دژی ئەو داهێنەرانە، یا دژی وەزارەتی ڕۆشنبیریی کە گوایە ئەو(کفرە)ی کردووە!
هەقە وەزارەتیش(سندوقی داهێنان)ەکەی بکات بەشتێکی تر، بۆ نمونە(کەشکۆڵی دانان) نەک داهێنان!

٢٩\١٢\٢٠١٢

ئه‌م بابه‌ته 227 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
 
دارا
دةست خؤش براكةم باشتر واية ناوي سندوقةكة بكريت بة (سندوقي هاوكاري) ئيتر شاعيرو نووسةرو هونةرمةند و رؤزنامةنووس و ..بكريتةوة بةلام ليزنةيةكي كارا و بيلايةن و ليزان ئةنجامي بدةن نةك وةكو ئةم ليزنةيةي ئيستا كة كةسي وايان داناوة مواليدي 1996 كة تيهةلكيشيان كردووة..سوباس بؤ تؤيش بؤ نووسينةكةت و رونكردنةوةكةت
ميرة
كاك باست كيَشةكة ناو نيية كيَشةكة حةسودى و ئيرةية يؤية كورد هةر ليَقةوماوة
محسن محمد
منيش لةكةل تيبنيةكانى كاك باست دام زؤر جوانة با ئةوكارةبةردةوام بيت بةس ناوةكةى بكؤردريت
سه نكه ر مه لكه ندى
بيويسته كه سانى دلسؤزوو به ئه زمونى وه ك كاك باست به جديوه له كه ل حوكومه تى هه ريم جاره سه ريكى به به له و دروست بدؤزريته وه تاكو و ناحه قى له ولاتمانا زياتر نه بيت جونكه ئه م بابه ته له وانه يه شتى زياترى لئ ببيته وه به وهيوايه ى به وردييه وه مامه له ى له ل بكه ين تا حه قى ئه و به ريزانه ش كه ناويان له ليسته كه دايه و كه سانى تريش حه قيان نه خوريت
  مه‌رجه‌ ناو بنوسیت  :ناو
سایتی خه‌ندان پێشوازی له‌ ڕاو بۆچوون و تێبینی هه‌موو خوێنه‌ره‌كانی ده‌كات و داوا ده‌كات له‌و به‌ڕێزانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر بابه‌ت و هه‌واڵه‌كانمان به‌شداری بكه‌ن ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:
یه‌كه‌م:دوورنه‌كه‌وتنه‌وه‌ له‌ گیانی بابه‌تیانه‌
دووه‌م: دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شتی شه‌خسی و ته‌شهیركردن و برینداركردنی بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده‌كان
سێیه‌م: ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ ژماره‌ی پیتی تێبینیه‌كان له‌ 1000 پیت تێپه‌ڕ نه‌كات
چواره‌م:هه‌ر تێبینیه‌ك ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نه‌كات بڵاو ناكرێته‌وه‌  
:بۆچوون
 
 

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.