|
|
|
27/07/2010
|
ئێ، مه‌سره‌ف كه‌م كه‌نه‌وه |
|
|
عارف قوربانی |
ئه‌مڕۆ له دونیادا هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردن پێش هه‌موو بواره‌كانی تری ژیان كه‌وتووه. تا پێشكه‌وتن و زانست و زانیاریش به‌ره‌و پێش بچێت، ده‌بێ بواری ئیداره په‌ره‌ی پێبدرێت، چونكه بێ ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو هیچ پلان و پرۆژه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو نابێت.
ئه‌مه له ئیداره‌دانی ژیانی ئاسایی خێزانێكه‌وه تا گه‌وره‌ترین كۆمپانیا هه‌ر ڕاسته.
ده‌بینی دوو برا یه‌كێكیان به مووچه‌یه‌كی كه‌م ژیانێكی ئاسووده بۆ خۆی و مناڵه‌كانی دابین ده‌كات و ده‌توانێ مناڵه‌كانی بخاته به‌ر خوێندن و پێیان بگه‌یه‌نێ. براكه‌ی تر به سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆره‌وه تووشی سه‌رگه‌ردانی و ماڵوێرانی ده‌بێ.
یاخود دوو خێزان پێداویستییه‌كانی ژیانیان و مه‌سروفیان وه‌ك یه‌ك وایه و هه‌ردووكیان به‌قه‌ده‌ر یه‌ك مووچه وه‌رده‌گرن، یه‌كێكیان به به‌رنامه و پلان ده‌توانێ ئیداره‌ی خێزانه‌كه‌ی به باشی ببات به‌ڕێوه و یه‌كیان هه‌میشه قه‌رزار.
له حاڵه‌تێكی تردا دوو خێزان داهاتێكی زۆریان هه‌یه و له كه‌یف و سه‌فایه‌كی زۆردا ده‌ژین، له پڕ داهاتیان كه‌م ده‌بێته‌وه، یه‌كیان به‌شێوازێك ژیانی ڕێكده‌خاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی دینارێك له داهاتی مانگانه‌ی كه‌می نه‌كردبێ. ئه‌وی تریشیان شیرازه‌ی خێزانییان تێكده‌چێت.
له حاڵه‌تێكی له‌م جۆره‌دا پێویسته ئه‌م دوو خێزانه مه‌سروفاتی زیاده‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه، تا ئه‌و داهاته‌ی هه‌یانه به‌شی پێداویستیه‌كانی ژیانیان بكات.!
ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه بۆ ژیانی حزبایه‌تی و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان بكه‌ین به بنه‌مایه‌ك و وای دابنێن له‌و قۆناغه‌دان كه داهاتێكی زۆریان ده‌ست ده‌كه‌وێت و له وه‌رزی كه‌یف و سه‌فادان، له‌پڕ پرۆژه‌ی چاكسازی دێته گۆڕێ و یه‌كێ له‌و لایه‌نانه‌ی به‌ر چاكسازی ده‌كه‌وێت، بودجه‌ی حزبه‌كانه. كاتێ میزانیه‌ی حزبه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی قه‌یران و قه‌رزاری نه‌بن، پێویسته حزبه‌كانیش مه‌سره‌فیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
بۆ نمونه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین به مۆدێلێكی حزبایه‌تی كه یه‌ك باره‌گای سه‌ره‌كی هه‌یه، كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی و هه‌موو لق و پۆپه‌كانی كاری ڕێكخراوه‌ییان له‌و باره‌گایه كۆكردۆته‌وه و كرێی باره‌گا ناده‌ن.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌گه‌ر یه‌كێتیش وه‌ك مۆدێلێكی تر وه‌رگرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌دان بینا و باره‌گای حكومی له ڕاپه‌ڕینی 1991 كه‌وته ده‌ستی و به‌كاریان ده‌بات، لانی كه‌م مانگانه‌ش سه‌دان ملیۆن دینار ده‌دات به كرێی خانوو.
بۆیه ئه‌گه‌ر له هه‌ر حاڵه‌تێكدا میزانییه‌ی یه‌كێتیی كه‌م بێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێداویستیی و مه‌سروفاتی كه‌م نه‌كاته‌وه، بێگومان شیرازه‌ی تێكده‌چێت. ده‌بێ به دیقه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی ڕێكخاته‌وه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه‌تی، كورد واته‌نی به‌قه‌ده‌ر به‌ڕه‌كه‌ی خۆی پێی ڕاكێشێت.!
با یه‌كێتیی له هه‌موو كوردستاندا بیست باره‌گای هه‌بێ، كه ده‌توانێ باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات و ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه‌تی به باشی به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی ده‌كات و تووشی هیچ قه‌یرانێكی دارایی نایه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێ كرێی خانووی سه‌دان كادیر و كرێی خانووی سه‌دان كه‌رت و كۆمیته و باره‌گای ڕێكخراوه‌كان بدات، ده‌بێ نیوه‌ی قوتی ئه‌م وڵاته بخرێته قوڕگی كرێی خانووی یه‌كێتیه‌وه. ئه‌ی كه داهاته‌كه كه‌م بوویه‌وه.؟
رێگه چاره‌ی ئاسان له به‌رده‌م یه‌كێتیدا ئه‌وه‌یه، مه‌سره‌فی كه‌م كاته‌وه.!
|
|
|
|
| |
|
sherko shwani |
|
das xosh barez kak arf barasty mn hawram lagal bareztan chonka har la sharochkyakda ykety 4 benay haya gar harbynay 200 dolaresh bdat awa zordakat ay agar 1 benay habet awa awsa datwanet awy damenetawa bkret banasrya awkata bashtr u chaktr xalky le nzek dabetawa bas am qsay to wak komare aflaton waya jare zwa bo kurd u 7ezba kudyakan ..das xosh sayda |
|
|
ئاريان كاميل |
| كاك عارف وه‌رزی كه‌یف و سه‌فا مه‌به‌ستت له جییه؟ مه‌به‌ستت له‌و كاته‌یه كه هه‌ردوو حزب باره‌ی هاولاتیانی ئه‌م ولاته‌یان ته‌خشان ده‌كرد ره‌نكه به‌شیكیشی به‌ر تۆ كه‌وتبیت. مه‌سره‌ف كه‌م كردنه‌وه به‌و ئاسانییه نیه كه تۆ باسی ئه‌كه‌یت |
|
|
|
|