|
|
|
28/07/2010
|
ئه‌م وڵاته‌شمان ناسی |
|
|
حسێن ئیسماعیل خان ده‌لۆ |
ئه‌گه‌ر جه‌زائیر به وڵاتی یه‌ك ملیۆن شه‌هید و مۆریتانیا به وڵاتی یه‌ك ملیۆن شاعیر ناسراوبن ئه‌وا له‌م ڕۆژانه‌دا ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی باسی له‌وه‌كردووه كه یه‌ك ملیۆن بێوه‌ژن و چوار ملیۆن منداڵی بێ باوك له عیراقدا هه‌یه، كه كۆی ئه‌و بێسه‌رپه‌رشتانه ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی كۆی دانیشتوانی عیراق.
هه‌رچه‌نده جه‌نگ له پێناسه‌كه‌یدا هه‌ڵگری په‌یامی خاپووركردن و وێرانكردن و خوێنڕشتنه، به‌ڵام عیراق بۆ خۆی له جه‌نگ و ڕووداو و كاره‌ساته مه‌ینه‌تباره‌كاندا پشكی شێری به‌ركه‌وتووه زه‌مه‌نێكه له شه‌ڕوشۆڕ و كوشتار نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌م به‌رۆك پێگرتنه‌ی شه‌ڕه پێشینه‌یه‌كی كۆنی هه‌یه له سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كانه‌وه تاكو ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ خاكی میزۆپۆتامیا گۆڕه‌پانی ڕمبازێ و شه‌ڕ و قڕكردن بووه، ئه‌وه‌ی جه‌نگ له چه‌ند كاتژمێرێكدا كاولی ده‌كات عه‌یامێكی ده‌وێت تاكو دووباره وه‌كو خۆی بنیات بنرێته‌وه، ئه‌و قه‌ده‌رانه‌ی جه‌نگ ده‌یقه‌ومێنێ ساڕێژكردنی كارێكی سانا نییه، ئه‌گه‌رچی جه‌نگ سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خواردبێ، به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر دروستكردوون تاكو سه‌ر ئێسك و پروسك ڕۆچووه پێیه‌وه ده‌ناڵێنن، جه‌نگ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕۆشنبیری و كولتووری و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه هه‌یه، دوای جه‌نگ لایه‌نه نێگه‌تیڤ و نه‌رێكانی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ و كاریگه‌ریی له‌ناو هه‌ناوی كوَمه‌ڵگه‌دا هه‌یه.
هه‌رچه‌نده بارودۆخ و هه‌لومه‌رج به گشت مه‌غزا و ڕه‌هه‌نده‌كانییه‌وه كاردانه‌وه‌ی جدی و ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌و بێ شومارییه‌ی ژماره‌كانی بێوه‌ژن بوون هه‌یه كه ڕێژه‌ی ته‌ڵاقدان به‌رز بووته‌وه و ساڵ له دوای ساڵ كێرڤه‌كه‌ی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه، وه‌لێ كۆڵگه و بڕبڕه پشتی زیادبوونی ژماره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆروزه‌به‌ندی ئه‌و جه‌نگ و شه‌ڕه ناوخۆی و ده‌ره‌كییانه‌ی كه ده‌سته‌ویه‌خه‌ی خه‌ڵكی عیراق بووه‌ته‌وه.
جگه له‌و هه‌موو كۆله‌مه‌رگی و بێده‌رتانی و ده‌رده‌سه‌ری و بێوه‌ژن كۆشیانه‌ی كه به‌رۆكی ملیۆنێك ئینسانی ئه‌م وڵاته‌ی گرتووه، تێڕوانینی به‌شی هه‌ره زۆرینه‌ی باقی كۆمه‌ڵگه به چاوێك كه‌متر و ئاستێكی نزمتر له بوونی خۆیان ته‌ماشای بێوه‌ژن ده‌كات كه له ڕووی ده‌روونی و سایكۆلۆژییه‌وه جه‌نگێكی ده‌روونی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره زۆره‌ی دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه به‌رپاده‌كات، پێویسته بزانین كه‌م نیین ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو هه‌ناسه ساردانه‌ی بۆ قه‌ده‌ره‌كانی ژیان هه‌ڵده‌كێشن و زۆرن ئه‌وانه‌ی چه‌پۆكی ڕۆژگار قه‌ڵاخی ڕه‌شپۆشیانی كردووه و بزه و خه‌نده له سیما و ڕووخساریاندا تۆراوه و باری كردووه، كه‌م نین ئه‌وانه‌ی ده‌ست و لاقیان له جه‌نگدا په‌ڕیوه یان ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان له ده‌ست داوه زۆرن ئه‌وانه‌ی جه‌نگ كردوویانیه‌تییه خه‌ڵكێكی چاو له‌ده‌ست و هه‌ژار.
هه‌ق وایه پیاوانی ئاینی و داموده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵبده‌ن بۆ هه‌توانكردنی ئه‌و بریننانه‌ی كه ملیۆنیك مرۆڤی ئه‌م وڵاته دووچاری بوونه هاوته‌ریب و باشتركردنی بژێوی چوار ملیۆنه‌كه‌ی دیكه.
ئاوڕدانه‌وه له‌و به‌ش مه‌ینه‌ت و سیاچارانه بۆ چاككردنی باری گوزه‌رانیان و زامنكردنی ئاینده‌یان ئه‌ركێكی مرۆڤ دۆستانه و ئه‌خلاقیانه‌ی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕاژه‌یه‌كی سه‌ر شانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات بنبڕی زۆر له دیارده نه‌شیاو و ناپه‌سه‌ند و نابه‌جێیه‌كانی كۆمه‌ڵگای عیراقی ده‌كات.
husin2008@yahoo.com |
|
|
|