|
|
|
29/07/2010
|
په‌یوه‌ندی نێوان میسر و هه‌رێمی كوردستان |
|
|
د.تالب موراد |
میسرییه‌كان به‌و شێوه‌یه سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه ده‌رفه‌تێكی زێڕین له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌و جۆره گوتاره ده‌بووایه پێش ساڵانێكی دوورودرێژ بكرابایه، به‌ڵام بوونی زیاتر له 50 بازرگانی میسری گه‌ر هیچ نه‌بێ، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه په‌یوه‌ندییه‌كانی میسر له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا هه‌ڕمێنیه‌كی ناوازه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
هه‌قه له سه‌ره‌تاوه ئاماژه به كۆنێتی په‌یوه‌ندیی كوردیی میسری بكه‌یه‌ن، چونكه ئه‌وه له‌بیر ناچێت كه یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی له قاهیره‌ی پایه‌ته‌ختی میسر له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا چاپكرا، به‌ڵام ڕه‌گوڕیشه‌ی هه‌ر خودی ئه‌و په‌یوه‌ندییه بۆ زۆر كۆنتر ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌ویش بۆ كه‌سایه‌تی سه‌ركرده‌ی كوردی موسڵمان ناسر سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی كوڕی هه‌ردوو گه‌لی كورد و میسر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه سه‌رۆكی میسر جه‌مال عه‌بدولناسر یه‌كه‌مین سه‌رۆكێك بووه كه له‌گه‌ڵ نه‌مر مه‌لا مسته‌فا بارزانی كۆبووه‌وه كاتێ له تاراوگه گه‌ڕایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ك جه‌مال عه‌بدولناسر له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان چاوی به‌و وه‌فده كوردییه كه‌وت كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لام بوو.
هه‌قه ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ مێژوو بڵێین كه ده‌روازه‌ی میسر به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ره كورده‌كان و فه‌رمانبه‌ره ئه‌میرییه‌كان كرابووه‌وه كه بابولعالی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌یناردنه میسر و سودان، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆریشی له ڕۆڵه‌كانی هۆز و تیره كوردییه‌كان كه به‌رامبه‌ر بابولعالی ئاڵای شۆڕ‌شیان هه‌ڵكردبوو وه‌رگرت دوا مه‌نزڵیان بووه میسر و لیبیا. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی ناودارانی كورد له میسر كاتی خۆی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف تاق (رواق)ێكی بۆ كورد له حه‌ره‌مه‌كه‌ی خۆی كرده‌وه كه ببووه جێگه‌ی تاقانه‌ی یه‌كدیدتن و كۆبوونه‌وه‌ی كوردستانیان له‌وێ. ڕۆڵه‌ی نه‌وه‌ی یه‌كه‌می كۆچكردووه‌كانی بۆ میسر له وڵاتی كنانه‌دا ناوبانگ و پله‌وپایه‌ی به‌رزیان له‌وێ به‌ده‌ستهێنا و له دنیای نووسین و ئه‌ده‌ب و شیعردا ناوبانگیان به قه‌د باڵای هه‌ره‌مه‌كانی ئه‌وێ بوو.
ئێمه له ڕاستی به‌ده‌ر شتێكی دیكه ناڵێین یان به‌واتایه‌كی دیكه شتێكی نوێ نادۆزینه‌وه كاتێ ده‌ڵێین كه ده‌رگای قاهیره له‌سه‌ر كورد چ وه‌ك تاكه‌كه‌س یان وه‌ك ڕێكخراو كرابووه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه گوشاری زۆر له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دامه‌وه هه‌بوو.
هه‌نوكه‌ش پێشوازی له ڕۆڵه‌كانی میسر و كاره‌كانیان له كوردستان ده‌كه‌ین، له‌وه‌ش دڵنیاین كه ڕۆڵێكی گرنگ له كوردستان وازی ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانین ئه‌وان هیچ چاوتێبڕینێكی هه‌رێمییان له‌ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌دا نییه.
من خۆم ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ك نوێنه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی ڕ‌ێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وێ ژیاوم، ئاگادارم له‌وه‌ی كه میسرییه‌كان چه‌ند كارامه‌ن له كاروباری بیناسازی، پرد و ڕێگاوبان، په‌روه‌رده، كشتوكاڵ و پیشه‌سازی.
به‌ڵێ له ڕاستیدا هه‌ندێ له دووڕووه‌كان و نووسه‌ره شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ئاساكان و نووسه‌رانی سه‌دام قاهیره‌یان له‌و دواییانه‌دا وه‌ك باره‌گایه‌ك به‌كارهێناوه بۆ دژایه‌تی عیراق و كورد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه جادووه‌كه‌یان به‌تاڵ بوو خۆیان و بیروڕا نه‌زۆكه‌كه‌یان له پوكانه‌وه‌دایه.
*پسپۆڕی كشتوكاڵ و ئاسایشی خۆراك و ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم
|
|
|
|