|
|
|
28/07/2010
|
له‌نێوان نوری سه‌عید و نوری مالیكی-دا |
|
|
كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان |
دوای ئه‌وه‌ی ئیمراتۆریه‌تی عوسمانی جه‌نگی دۆڕاند به‌رانبه‌ر به ئینگلیز و هاوپه‌یمانان له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، له ساڵی 1921 ده‌وڵه‌تی عیراقی نوێ له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه دامه‌زرا و میرێكی حیجازی به‌ناوی فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌مه‌وه كه بۆ چه‌ند مانگێك پادشای سوریا بوو، هێنراو كرا به پادشای ئه‌م وڵاته نوێیه، چونكه وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌ن سه‌یر ئه‌كرا له‌نێوان سوننه و شیعه‌دا، ئینگلیزه‌كان هه‌ر به‌مه‌به‌ستی هاوسه‌نگی هێز له‌نێوان ئه‌م دوو مه‌زهه‌به‌ی عیراقدا كوردستانی باشووریان لكاند به‌م ده‌وڵه‌ته‌وه.
حكومه‌تی پادشایه‌تی به شۆڕشی 14ی ته‌مموزی ساڵی 1958 كۆتایی پێهات له ماوه‌یی ئه‌و 37 ساڵه‌دا سێ پادشا هاته سه‌ر ته‌ختی پادشایه‌تی عیراق و (45) كابینه‌ی وه‌زاری پێكهێنرا و یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بدولڕه‌حمان نه‌قیب بوو، دوا سه‌رۆك وه‌زیرانی پادشایه‌تیش نوری سه‌عید بوو، كه له ساڵی 1933 تاكو 1958 له به‌ر زیره‌كی و زانایی چوارده جار بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چه‌ندین جار له‌و ماوه‌یه‌دا به ویست و ئاره‌زووی خۆی ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه كاتێ كه جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی عیراق ڕازی نه‌ده‌بوون له حكومه‌ته‌كه‌ی یان كاتێ حكومه‌ته‌كه‌ی كه‌مته‌رخه‌م و بێ كه‌ڵك ده‌بوو، تووشی شكستێ ده‌هات، نوری سه‌عید هه‌رچه‌نده هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له كوردبوونی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕۆڵێـكی باڵای هه‌بوو له ته‌عریبكردنی شاری كه‌ركوك به گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری كورد و توركمان له كه‌ركوكه‌وه بۆ شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عیراق و هێنانی فه‌رمانبه‌ری عه‌ره‌ب له باشوور و ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ناو شاره‌كه.
ماوه‌ی سه‌رده‌می پادشایه‌تی عیراق به سه‌رده‌می تاڕاده دیموكراتی دائه‌نرێ، چونكه وڵات ڕێچكه‌ی ده‌ستووری گرتبووه‌به‌ر، له دوای هاتنی سه‌رده‌می كۆماری تا ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003، عیراق له سه‌رده‌مێكی دیكتاتۆری بوو هیچ گۆڕانێك له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوو به‌شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن و پره‌نسیپی ئاشتیانه‌ی گۆڕینی ده‌سه‌ڵات، هه‌مووی به كوده‌تایی سه‌ربازی یان به موئامه‌ره‌ی سیاسی ڕووی ئه‌دا.
له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس دیسانه‌وه عیراق گه‌ڕایه‌وه سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن و پره‌نسیپی گۆڕینی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و دوو حكومه‌تی كاتی پێكهێنرا به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر یه‌ك له ئه‌یاد عه‌للاوی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، تاكو ساڵی 2006 هه‌ڵبژاردنێكی گشتی ئه‌نجام دراو حكومه‌تێكی نیشتمانی دامه‌زرا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی كه به یه‌كه‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌میشه‌یی دێته ئه‌ژماردن، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2005 ده‌ستووری نوێی عیراق په‌سندكرا له‌لایه‌ن گه‌لی عیراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مه‌رجه‌عێك بۆ سه‌رله‌نوێ بنیادنانی عیراقی نوێ، به‌ڵام نوری مالیكی له ماوه‌ی چوار ساڵی حوكمیدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی خۆی و سه‌روه‌ت و سامانی عیراقی به‌كارهێنا بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی و حزبه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یتوانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌س بێنێ له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7/3/2010دا بۆیه به ناچاری له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی نیشتمانی شیعه‌دا هاوپه‌یمانی به‌ست به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نییه ده‌ستبه‌رداری بێت و عیراق ڕزگار بكات له‌م كێشه ترسناكه‌ی كه تووشی بووه و هه‌ڕه‌شه له دواڕۆژی ئه‌م وڵاته ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ی مالیكی چه‌ندین جار له ماوه‌ی حوكومڕانیدا پێشێلی ده‌ستووری كردووه و كاری پێ نه‌كردووه له سه‌روویانه‌وه ماده‌ی 140، له هه‌مان كاتدا نه‌یتوانی به یه‌كسانی هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كانی عیراق له خۆی ڕازی بكات.
پارێزه‌ر
|
|
|
|