چاوپێکه‌وتنه‌کانی تر
ده‌میرتاش‌: سه‌ركه‌وتوو ده‌بین له‌ شكاندنی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن...
پارتی‌: ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان بێت ...
چرۆ شه‌هاب: میدیای‌ سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بوونی نییه‌...
ئازاد جندیانی: به‌داخه‌وه‌ گیانی حزبایه‌تی زۆر زاڵ بووه‌ به‌سه‌ر ئه‌دای سیاسی حزبه‌كان...
نابێت رازیبین دوور لە سازان‌‌و چوارچێوەی یاسا پرسی سەرۆكایەتی ھەرێم بۆ چوار ساڵی ئایندە یەكلابكرێتەو...
تارا توانا: سوید له‌ ئازار و مه‌ینه‌تی ئاواره‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ ...
د. به‌رهه‌م:
مه‌ركه‌زی بوونی‌ بڕیاری‌ ئه‌منی‌ و
سیاسی‌ بزاوتی‌ دابه‌شكردن
به‌هێزتر ده‌ك...
"كۆڕه‌ك و فامیلی‌ مۆڵ و كارگه‌ی‌ ئاسن و چه‌ندینی‌ تری هەیە" ...
ئه‌دهه‌م بارزانی: دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا سوڕانه‌وه‌یه‌ به‌ده‌وری‌ بازنه‌یه‌كی‌ بۆشدا...
ئوسامه‌ نوجێفی: كێشه‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا نه‌بوونی‌ متمانه‌یه‌...
سه‌لیم جبووری‌، واده‌ی‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی‌ نوێ ئاشكرا ده‌كات (نوێكراوه‌ته‌وه‌)
02:22:08/09/2014
خه‌ندان_ سۆران كه‌ریم

سه‌لیم جبووری‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، ئاشكرایده‌كات، كه‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:00 په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كبینه‌ی‌ نوێی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌.

سه‌لیم جبووری‌، كه‌مێك پێش ئێستا و له‌ دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا، ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند، كه‌ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، راسپێردراو بۆپێكهێنانی‌حكومه‌تی‌ نوێی عیراق نووسراوێكیان پێگه‌یشتووه‌ و داوای‌ دانیشتنێك ده‌كه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی‌.

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان، ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ هاوپێچ له‌ گه‌ڵ نووسراوه‌كه‌دا، به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ حكومه‌تی‌ نوێ بۆچوار ساڵی‌ ئاینده‌ هاتووه‌.

سه‌لیم جبووری‌، رایگه‌یاند :" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌مشه‌وكاتژمێر 8:00 په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌".

هاوكات، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی‌، لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كۆببنه‌وه‌ بۆ  تاوتوێكردنی‌ چۆنێتی‌ به‌شداریكردن له‌ كابینه‌كه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، فریاد ره‌واندوزی‌، وته‌بێژی‌ وه‌فدی‌ دانوستكار بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ عیراق، به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ر پێنج حزبه‌ كوردستانییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ تاوتوێكردنی‌ دانوستانه‌كان".

ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌مڕۆ دوا بڕیار له‌باره‌ی‌ به‌شداریكردن یان نه‌كردنی‌ كورد له‌ كابینه‌كه‌ی‌ عه‌بادی‌ بدرێت، وتیشی: "ئه‌و بڕیاره‌ لای‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد ده‌بێت و ئێمه‌ش وه‌ك وه‌فدی‌ دانوستكار به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بین".
ئه‌م بابه‌ته جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2015. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.