خه‌ندان ـ عه‌زیز میران، زیاتر له بیست ساڵه له نه‌مسا له‌بواری سیاسه‌ت كارده‌كات و ده ساڵیشه په‌رله‌مانتاره له‌سه‌ر پارتی سۆشیال دیموكراتی نه‌مسا له شاری ڤییه‌ننا كه به هه‌ڵبژاردن ئه‌و پۆسته‌ی به ده‌ستهێناوه و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10/10/2010 كه پێنج ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، له‌سه‌ر شاری ڤییه‌ننا كاندید كراوه‌ته‌وه، پێشتریش به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بووه له ڤییه‌ننا و تا ساڵی 1992 به‌رپرسی سه‌نته‌ری كوردی بووه له‌و وڵاته.
نه‌مسا دۆستی كورده
عه‌زیز میران په‌رله‌مانتاری كوردی نه‌مسا، له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی نه‌مسا دۆستایه‌تی خۆیان نیشانده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به كورد، هه‌ركاتێكیش كورد پێویستییه‌كی سیاسی هه‌بووبێت پشتگیری‌یان لێكردووه"، بۆیه نموونه‌ی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "له ساڵی 1991 كه كوردی عیراق ڕه‌ویان به‌ره‌و ئێران و توركیا كرد، حكومه‌تی نه‌مسا به هه‌مووشێوه‌یه‌ك هاوكاری ئاواره‌كای كرد به‌ناردنی خواردن و ده‌رمان و دكتۆر و پاره، دواتریش به‌رده‌وام هاوكاری زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه له دوای پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
میران باسی ئه‌وه‌ده‌كات كه وه‌ك ئه‌ندامێكی پارتی سۆشیال دیموكراتی نه‌مسا زۆر تیكه‌ڵی ئه‌وان بووه و وتی: "نه‌مساییه‌كان خۆیان به دۆستی كورد ده‌زانن و هه‌ر كاتێكیش كورد دووچاری ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه بووبێته‌وه له ڕووی سیاسی بێت یان كۆمه‌ڵایه‌تی هاوكاریان كردووه و ئاماده‌ن هاوكاری بكه‌ن".
له چاوه‌ڕوانی سه‌ربه‌خۆییدا
سه‌باره‌ت به ڕای حكومه‌تی نه‌مسا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان كه نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌كی هه‌یه، وتی: "له ساڵی 1992 كه به‌شێك له كوردستان ئازادكرا و په‌رله‌مانی كوردستان پێكهینرا، هه‌موو ئه‌وروپا به وڵاتی نه‌مساوه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كورد داوای جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی بكات و ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و داخوازیه نه‌كراوه به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت"، باسی له‌وه‌شكرد "له دوای ڕوخانی سه‌دام له ساڵی 2003، دووباره ئه‌وروپا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه گه‌لی كورد داوای جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی بكات، به‌ڵام نه‌كرا"، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هاوكاری ئه‌و حكومه‌تانه‌ی ئه‌وروپاش به‌تایبه‌تی نه‌مسا بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی پارتی سۆشیال دیموكراتی نه‌مسا وتی: "ده‌توانن به‌شێوه‌ی سیاسی هاوكاری بكه‌ن و له هه‌موو جیهاندا پشتگیری ده‌كه‌ن تا وڵاتی خۆی هه‌بێت و له‌ژێر ده‌سته‌ی كه‌سدا نه‌مێنێت".
په‌ترۆڵ و كه‌ركوك
كه‌ركوك یه‌كێكه له دۆسیه ئاڵۆزه‌كانی جیهان و تائێستا چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌وروپا ده‌توانێت چی بۆ بكات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا پارێزگاری كه‌ركوك سه‌ردانی ڤییه‌ننای كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئه‌و شاره كۆبۆوه و باسیان له كێشه‌ی كه‌ركوك كرد، به‌ڵام ئه‌وان سه‌یری ته‌نها شارێك ناكه‌ن، چونكه په‌ترۆڵ له مه‌سه‌له‌كه‌دایه و زۆرێك له وڵاتان چاویان له نه‌وتی كه‌ركوك و كوردستان بڕیووه، بۆیه ده‌یانه‌وێت كێشه‌كه به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌و پێیه‌ی كێشه‌كه به كێشه‌ی كورد و عه‌ره‌ب له چوارچێوه‌ی عیراق ده‌بینن نه‌ك كه‌ركوك".
كورد توانیویه‌تی له چه‌ند په‌رله‌مانێكی ئه‌وروپا و جیهان كورسی به ده‌ستبهێنێت و له‌وێوه داكۆكی له مافی كورد بكات و كورد به جیهانی ده‌ره‌وه بناسێنێت، له‌و باره‌یه‌وه عه‌زیز میران ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده ئێمه له‌سه‌ر پارته‌كانی ئه‌و وڵاته بووینه‌ته په‌رله‌مانتار، به‌ڵام هه‌موو لایه‌كیان ده‌زانن ئێمه كوردین و وه‌ك ئه‌ندامی كورد ناسیویانین، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كه بۆ ئه‌وروپییه‌كان و هه‌ر دۆسیه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌بێت له ئێمه‌ی ده‌پرسنه‌وه و ده‌كۆڵنه‌وه تا چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك هاوكاری كورد بكه‌ن و ئێمه ده‌كه‌نه ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد بۆ نزیكبوونه‌وه، له هه‌مانكاتدا سوودبه‌خش ده‌بین بۆ خه‌ڵكانی كورد له كوردستان و له ئه‌وروپاش، هه‌ر لایه‌كیشیان پێویستیان به ئێمه بێت سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و كێشه‌كانیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو و هاوكاریان ده‌كه‌ین".
به‌عس و ئێران
حكومه‌تی نوێی عیراق دوای پتر له چوار مانگ له هه‌ڵبژاردنه‌كان، لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كان نه‌یانتوانیووه پێكیبهێنن، به بۆچوونی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی ئه‌ورپاش بێت؛ "هۆكاره‌كه‌ی ته‌نها بۆ سیستمه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێكهاتووه له كورد و عه‌ره‌ب و سوننه و شیعه، كێشه‌كه‌ش له نێوان شیعه و سوننه و پاشماوه‌ی حزبه ڕووخاوه‌كه‌ی سه‌دامه و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌عسییه‌كان له‌نێو لیستێكی سه‌ركه‌وتوودا ماونه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ستێوه‌ردانی ڕژێمی ئێران له‌سه‌ر لایه‌نی شیعه‌ی عیراق وایكردووه حكومه‌ت پێكنه‌هێندرێت".
كه‌ركوك - سه‌عد مه‌لا عه‌لی