راپۆرته‌کانی تر
"فه‌یسبوك خانمانی كردووه‌ته‌ بوكه‌ڵه‌"
11:46:19/04/2015
خه‌ندان ـ

توێژه‌رانی به‌ریتانیا گه‌یشتنه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، هیچی بۆ خانمان نه‌كردووه‌، ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌  ئه‌وانی كردووه‌ته‌ "بوكه‌ڵه‌یه‌كی جوان" به‌ده‌ست پیاوانه‌وه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ناوی "چۆن خانمان خۆیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟"، زانایانی به‌ریتانیا داوایان له‌ 150 خانم كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 17-25 ساڵیدایه‌ به‌دوای ئه‌و هه‌واڵ و زانیاری و وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆیی و رێكلام و هه‌موو شه‌و شتانه‌دا بڕۆن كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌دا زانایان تێبینیی ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ خانمان كاتێكی زۆر به‌ چاودێریكردن و خوێندنه‌وه‌ و بینینی گۆڤار و رێكلام و گرته‌ی ڤیدیۆیی به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن و به‌ به‌راوردكردنی خۆیان به‌ خانمانی دیكه‌، ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروست بووه‌ كه‌ ئه‌وان ته‌نها بوون به‌ "شتێك" یان "بوكه‌ڵه‌یه‌ك" بۆ خواسته‌ سێكسییه‌كانی پیاوان.

زاناكان چاودێریی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمانه‌یان كردووه‌ و دواجار ئه‌وانیش بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌كارهێنانی فه‌یسبوك به‌و جۆره‌، بووه‌ته‌هۆی زیادكردنی خواستی خانمان بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیی سێكسی و وای كردوو ببن به‌"بوكه‌ڵه‌یه‌كی جوان" به‌ده‌ست پیاوانه‌وه‌.



ئه‌م بابه‌ته 6118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2015. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.