زۆرترین خوێنراو
 
Loading
وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ ئێران: سزاكان بۆ سه‌ركه‌رتی‌ نه‌وتی‌ وڵات، كاریگه‌ریه‌كی‌ ئه‌وتۆی نه‌بووه‌
PM:04:15:02/05/2013
خه‌ندان - كارزان ئه‌حمه‌د

وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ ئێران له‌كاریگه‌ری‌ سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر كه‌رتی‌ وزه‌ی‌ ولاَته‌كه‌ی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و پێی‌ وایه‌ ئه‌و سزایانه‌ی‌ به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه‌ كاریگه‌ریه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ نه‌بووه‌.

وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ ئێران روَسته‌م قاسمی‌، له‌كاریگه‌ری‌ سزاكانی‌ رۆژئاوا بۆ سه‌ر كه‌رتی‌ وزه‌ی‌ ولاَته‌كه‌ی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌‌وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش ده‌دات، ولاَته‌كه‌ی‌ له‌ساییه‌ی‌ سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا توانیوته‌تی‌ پێشكه‌وتنی‌ به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردوودا ئێران بۆ خۆ دزینه‌وه‌ له‌سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌ به‌سه‌ر ولاَته‌كه‌ی‌ سه‌پێنراوه‌، هه‌وڵی‌ داوه‌ سود له‌و كه‌لێنانه‌ وه‌رگرێت كه‌ له‌سیستمی‌ دارایی‌ جیهان له‌ئارادایه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سودی‌ وه‌رگرتووه‌ له‌سیستمی‌ دارایی‌ ئه‌وروپا بۆ هه‌واڵه‌ كردن به‌ یۆرۆ نه‌ك به‌دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ كه‌ به‌ (Target 2) ناسراوه‌.

بودجه‌ی ئێران پشت به‌ داهاتی‌ نه‌وت ده‌به‌ستێت‌ وپێش ده‌ستپێكی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌و ولاَته‌ رۆژانه‌ 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی‌ جیهان ده‌كرد، به‌ڵام له‌ ئێستادا هه‌نارده‌ی نه‌وتی‌ ئێران بۆ كه‌متر له‌ 2 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا دابه‌زیوه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ داهاته‌كانی‌ بودجه‌ به‌رێژه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ له‌ سه‌دا 60 پاشه‌كشه‌ بكات.
هه‌روه‌ك به‌هۆی‌ ئه‌و سزا ئابووریانه‌ی‌ كه‌ رۆژئاوا و ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویانه‌، دراوی ئێران (تمه‌ن)‌ به‌بڕی‌ زیاتر له‌سه‌دا (50) به‌های‌ خۆی‌ له‌ ده‌ستداوه‌.

روَسته‌م قاسمی‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ توندكردنی‌ سزا‌وكۆت‌وبه‌نده‌كان له‌لایه‌ن ولاَتانی‌ رۆژئاوا دژ به‌ كه‌رتی‌ وزه‌ی‌ ئێران سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌راگرتنی‌ ره‌وتی‌ پێشكه‌وتنی‌ پیشه‌سازی‌ نه‌وت له‌ئێران.

وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ ئێران روونیشیكرده‌وه‌، شاره‌زایان‌وته‌كنیكارانی‌ ئێران سه‌ركه‌وتوو بوون له‌شكست بێهێنانی‌ سزاكانی‌ رۆژئاوا كه‌ به‌سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌مریكا به‌سه‌ر ولاَته‌كه‌ی‌ سه‌پێنراون،ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی‌ گۆڕینی‌ قه‌ده‌غه‌ كردنی‌ هاورده‌كردنی‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ ئێران بۆ ده‌رفه‌ت له‌پێناو پێشكه‌وتنی‌ زیاتری‌ ولاَت.

به‌پێی‌ داتا ‌وزانیاریه‌كانی‌ نوسینگه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ژمێریاری كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه‌ له‌ڕاپۆرتێكدا خراوه‌ته‌ڕوو، سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ‌وسزاكانی‌ ئه‌مریكا له‌بواری بازرگانی و دارایی بۆ سه‌ر حكومه‌تی تاران گاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته‌ سه‌ر ئابووری ئه‌و ولاَته‌و به‌ره‌و داكشانی بردووه‌، به‌جۆرێك له‌ ساڵی ڕابردوودا ته‌واوی به‌رهه‌می ناوخۆی ئێران له‌سه‌دا 1.4  كه‌میكردووه‌و پێشبینیش ده‌كرێت له‌ 2013 دا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 1.3  كه‌م كردنه‌وه‌ تۆمار بكات، هاوكات به‌ هۆی زیادبوونی فشاره‌ ئابورییه‌كانی خۆرئاوا بۆ سه‌ر ئێران هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و ولاَته‌ له‌ ماوه‌ی سالاَنی 2010 بۆ 2012 له‌سه‌دا 18 كه‌میكردووه‌ له‌ كاتێكدا ولاَتانی دیكه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتیان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 50 زیادیكردووه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ داهاتی به‌ده‌ست هاتووی نه‌وتی ئێران و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دراوی گران به‌ها له‌ئێران به‌مه‌ش به‌های تمه‌نی‌ ئێرانی به‌رامبه‌ر به‌دۆلار دابه‌زیووه‌، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له‌ مانگی كانوونی‌ دووه‌می‌ ڕابردوودا گه‌یشتۆته‌ له‌سه‌دا 28.7  پێشبینیش ده‌كرێت له‌ماوه‌ی‌ داهاتوودا له‌سه‌دا 30 تێبپه‌ڕێنێت.
سه‌رچاوه‌: ئیلاف - ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.