زۆرترین خوێنراو
 
Loading
سوپرایزێك له‌لایه‌ن په‌روازه‌وه‌
PM:05:41:21/04/2013
خه‌ندان – سامان قوبادی‌، فه‌ره‌ح به‌هیج

هاوسه‌ری‌ په‌رواز حسێن ره‌خنه‌ له‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ ئه‌حلام له‌ به‌رنامه‌ی‌ عه‌ره‌ب ئایدڵ‌ ده‌گرێت و ئاشكراشیكرد كه‌ سوپرایزێك له‌لایه‌ن په‌روازه‌وه‌ به‌ڕێوه‌یه‌.

گۆڕان ساڵح هاوسه‌ری‌ په‌رواز حسێن به‌شداربووی‌ به‌رنامه‌ی‌ (عه‌ره‌ب ئایدل) ی‌ كه‌ناڵی‌ mbc وه‌ڵامی‌ (ئه‌حلام شامسی‌) ده‌داته‌وه‌، هاوكات ئاشكرای ده‌كات  كه‌ به‌پێی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ به‌ په‌رواس دراوه‌ پێده‌چێت له‌ به‌رنامه‌كه‌دا پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت، چونكه‌ سوپرایزێك به‌ڕێوه‌یه‌.

گۆڕان ساڵح له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ خه‌ندان رایگه‌یاند كه‌ به‌ ووته‌كانی‌ ئه‌حلام زۆر بێتاقه‌ت بووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ بۆچوونی‌ تایبه‌تی‌ خۆیه‌تی‌، وتیشی‌: "بۆیه‌ ئه‌مڕۆ به‌له‌به‌ركردنی‌ جلی‌ كوردی‌ ده‌مویست زیاتر كوردبوونی‌ خۆمان بسه‌لمێنم".

گۆڕان ساڵح هاوسه‌ری‌ په‌رواز حسێن ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ووته‌كانی‌ ئه‌حلام، كه‌ناڵی‌ mbc پێشوازییه‌كی‌ گه‌رمیان له‌ په‌رواس كردووه‌ و ڕێگه‌یان داوه‌ به‌ كوردی‌ گۆرانی‌ بڵێت، جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "له‌ هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكه‌ین سوكایه‌تی‌ به‌ كورد بكات".

گۆران ساڵح، ئاشكرای‌ كرد كه‌ "تائێستا زیاتر له‌ 5 ملیۆن ده‌نگ بۆ ژماره‌كه‌ی‌ په‌رواز له‌لایه‌ن كورد وعه‌ره‌به‌وه‌ نێردراوه‌  و تائێستاش له‌ ده‌نگه‌كاندا له‌پێشه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ پێده‌چێت پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت".

گۆران ساڵح وتیشی‌: "له‌ به‌رنامه‌ی‌ كۆتاییدا، سوپرایزێك له‌لایه‌ن په‌روازه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت".

وتیشی‌: "تائێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌ك پێویست هاوكاری‌ نه‌كردوین"، گله‌یی ئه‌وه‌شی‌ هه‌بوو كه‌ سلێمانی‌ وه‌ك پایته‌ختی‌ ڕۆشنبیری‌ له‌ڕووی‌ ڕیكلامه‌وه‌ په‌روازیان پشتگوێ خستووه‌.

گۆران ساڵح نهێنیه‌كی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ و په‌روازی‌ بۆ خه‌ندان ئاشكراكرد و وتی‌: "له‌گه‌ڵ په‌روازدا په‌یوه‌ندییه‌كی‌  خۆشه‌ویستی‌ قوڵمان هه‌یه‌ و سه‌ره‌تا چه‌ند جارێك چوومه‌ته‌ داخوازی‌، به‌ڵام ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ 7 ساڵ چاوه‌ڕێم كردووه‌ تا دواتر هاوسه‌رگیریمان كردووه‌ و له‌ئێستاشدا خاوه‌نی‌ مندڵێكین".

جێی‌ ئاماژه‌یه‌، په‌رواز حسێن  له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌دایك بووه‌ و ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند گۆران ساڵح هاوسه‌رگیرییان كردووه‌ و له‌ئێستادا گه‌یشتووه‌ته‌ پله‌ی‌ كۆتایی‌ به‌رنامه‌ی‌ "عه‌ره‌ب ئایدل"ی‌ كه‌ناڵی‌ mbc و ژماره‌كه‌شی‌ شه‌شه‌.

له‌ به‌رنامه‌ی‌ دوێنێ‌ شه‌ممه‌دا ئه‌حلام ئه‌لشامسی  هونه‌رمه‌ندی ئیماراتی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌شداربووه‌كانی‌ به‌رنامه‌كه‌ ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ  به‌ په‌روازی‌ وت: "كوردستان به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ عیراق، دژی ئه‌وه‌م بڵێین په‌رواز له‌ كوردستانه‌، پێم خۆشه‌ بڵێین په‌رواز له‌ عیراقه‌".

له‌ وه‌ڵامدا په‌رواز رووی له‌ ئه‌حلام كرد و  وتی: "من خه‌ڵكی كوردستان و عیراقم".

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ ئه‌حلام ناڕه‌زاییه‌كی‌ زۆری‌ به‌شداربووانی‌ كوردی‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه‌.





ئه‌م بابه‌ته 26061 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.