زۆرترین خوێنراو
 
Loading
كۆریای باكور هه‌ڕه‌شه‌ له‌ نزیكترین دوورگه‌ی كۆریای‌ باشور ده‌كات
PM:12:12:12/03/2013
خه‌ندان ـ

له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی هه‌ر شه‌ڕێكدا، كیم جۆنگ ئۆل، سه‌رۆكی كۆریای باكور، نزیكترین دوورگه‌ی كۆریای باشووری دیاریكرد تا هێرش بكاته‌سه‌ری.

له‌ یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شی نێوان كۆریای باشور و ئه‌مریكا و له‌میانی سه‌ردانێكدا بۆ بازگه‌ سنورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، كیم جۆنگ ئول-ی سه‌رۆكی كۆریای باكور هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و وتی: "له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی هه‌ر جه‌نگێك له‌ناوچه‌ بارگرژه‌كان، دوورگه‌ی (پاینگ نیۆنگ)ی نێوان سنووره‌ ئاوییه‌كانی كۆریای باكور و باشور، كه‌ ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی پێنچ هه‌زار كه‌سه‌، یه‌كه‌م ئامانجی هێرشه‌كانی پیۆنگ یانگ ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باكور، كیم جۆنگ ئول، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ داوای له‌ سه‌ربازه‌كانی كردووه‌ له‌كاتی فه‌رمانكردن به‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ، گورز له‌ قوڵایی هێزه‌كانی "دوژمن" بووه‌شێنن و ملیان بپه‌ڕێنن و پیشانیان بده‌ن كه‌ جه‌نگی راسته‌قینه‌ چۆنه‌و چه‌ند له‌ مانۆڕ و نمایشی سه‌ربازی جیاوازه‌.

هاوكات به‌رپرسێكی دوورگه‌ به‌ئامانجكراوه‌كه‌ به‌ ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگه‌یاند: دانیشتووانی دوورگه‌كه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێیان لێ نیشتووه‌و به‌كۆمه‌ڵ به‌ره‌و ناوچه‌ وشكانییه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن، وتیشی: "سه‌رجه‌م گونده‌كانی دوورگه‌كه‌ له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و په‌ناگه‌ و ژێرزه‌مین بۆ خه‌ڵك ئاماده‌كراوه‌".

له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2010، هێزه‌كانی كۆریای باكور دوورگه‌یه‌كی كۆریای باشوریان به‌ناوی (یوبیۆنگ) بۆردومان كرد، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك سنووره‌ ئاوییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.