زۆرترین خوێنراو
 
Loading
نوێترین مۆدێلی جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ خانمان بۆ نه‌ورۆزی‌ ئه‌مساڵ
AM:11:53:07/03/2013
خه‌ندان ـ نیان عوسمان

هه‌ورین جه‌لال، له‌ دایكبو‌وی‌ شاری‌ سلێمانییه‌ ‌و سالاَنێكی‌ زۆره‌ له‌ شاری‌ كۆڵن له‌ ولاَتی‌ ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه‌، ئه‌م خاتونه‌ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ چالاك بو‌وه‌ له‌ ئیشوكاری‌ ده‌ستی، به‌تایبه‌تی‌ له‌
دیزاینكردنی‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ و درومان .
 
هه‌ورین وه‌ك ده‌ڵێت، هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ داوه‌ به‌ جوانترین شێواز نوێكاریی‌ بۆ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ره‌سه‌نایه‌تی‌ كلتوری‌ كوردی‌ له‌ دیزاینه‌كانیدا ون بكات.

ئه‌م خاتونه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ ساڵی‌ 2008 له‌ شاری‌ كۆڵن له‌ ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتو‌وانه‌  یه‌كه‌مین نمایشی‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ بۆ خانمان  ئه‌نجام دا، هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بو‌وه‌و زۆر چالاكانه‌ توانیویه‌تی‌ له‌ ساڵانی‌ 2009 تا 2012 نمایشه‌كانی‌ پێشكه‌ش به‌ خانمانی‌ كورد بكات، به‌ تایبه‌تی‌ له‌ شاری‌ كۆڵن ‌و میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا وه‌ له‌ شاری‌ ئارنهایم له‌ هۆڵندا.
 
خاتوو هه‌ورین ده‌ڵێت : هیوادارم توانیبێتم له‌ خزمه‌تی‌ كلتوری‌ میله‌ته‌كه‌مدا بوبێتم،  لێره‌شه‌وه‌ به‌ خانمانی‌ كورد راده‌گه‌یه‌نم، كه‌ چه‌ند دیزاینێكی‌ نوێی سه‌رنجڕاكێشم ئاماده‌ كرد‌ووه‌‌و به‌ هیوام له‌م مانگی‌ 3/ 2013 دا له‌ كوردستانه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مدا نمایشی‌ كاره‌كانم بكه‌م .

ئه‌م وێنانه‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌شێكن له‌ كاره‌كانی‌ هه‌ورین جه‌لال، دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی كوردی بۆ خانمان:




























































هه‌ورین جه‌لال، دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی كوردی بۆ خانمان











ئه‌م بابه‌ته 17292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.