خه‌ندان ـ نیان عوسمان
به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی جۆراوجۆر، شاره‌زایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی، كه ته‌نانه‌ت له سه‌ركه‌وتووترین ژیانی هاوسهرێتیشدا، هه‌ندێك جار غیره‌كردن هه‌یه، ئه‌مه‌ش بهشێهیهكی كه‌م بێت سوودی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌وی تێدا كرا، ئه‌وا تووشی گرفتی ته‌ندرووستی ده‌بیت.
د.د‌یڤید باس، مامۆستای زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی له زانكۆی ته‌كساس، ئاماژه به‌وه ده‌كات، غیره‌كردن به رێژه‌یه‌كی كه‌م و سروشتی له‌نێوان ژن‌و پیاودا گرنگه بۆ
ژیانێكی هاوسه‌رگیریی سه‌ركه‌وتوو، هه‌روه‌ها گرنگه بۆ خۆشه‌ویستی و سێكس له‌نێوان ژن و مێرددا.
دكتۆر باس ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه غیره‌كردن هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ژیانی هاوسه‌رێتیدا ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك پاراستنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یاخود هاوسه‌ره‌كه‌ی له هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی.
توێژینه‌وه‌كان روونیان كردووه‌ته‌وه كه ئافره‌تان زیاتر غیره‌یان ده‌رده‌خه‌ن به‌راورد به پیاو، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه مێرده‌كانیان زیاتر په‌یوه‌ست بن پێیانه‌وه‌و هه‌روه‌ها بۆ زیاتر دڵنیابوونیان له مێرده‌كانیان، له‌به‌رئه‌وه شاره‌زایان ئامۆژگاریی ده‌ده‌ن به پیاوان كه ئه‌گه‌ر به رێژه‌یه‌كی كه‌م ژنه‌كانیان غیره‌یان لێ‌كردن، ئه‌وا پێویست ناكات دڵگران بن و به سروشتی وه‌ریبگرن.
له‌لایه‌كی تره‌وه له یه‌كێك له نوێترین توێژینه‌وه‌كان كه پێكهاتووه له تیمێك له شاره‌زایان له زانكۆی شیكاگۆی ئه‌مریكی، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌بونی هه‌ستكردن به دڵنیابوونی ده‌روونی، ده‌بێته هۆی هاندانی ئافره‌ت بۆ غیره‌كردن.
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، زۆربه‌ی نه‌خۆشیه جه‌سته‌ییه‌كانی ئافره‌ت هۆكارهنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆریی دوودڵی و زیاده‌ڕه‌ویكردن له غیرهكردندا، كه به هۆی فشاره ده‌روونییه‌كانه‌وه ئافره‌ت له ئه‌نجامی ده‌رچوونی هۆرمۆنه‌كانه‌وه توشی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێنی كاتی ده‌بێت و ئازار له مل‌و پشتیدا دروستده‌بێت.
پێویسته خانمان بزانن كه غیره‌كردن به رێژه‌یه‌كی زۆر ته‌نها زیان به خۆیان دهگهیهننو ده‌بێته هۆی ئه‌گه‌ری زۆرتر بۆ نه‌خۆشیه‌كان به هۆی ئه‌و كاردانه‌وه سایكۆلۆجیهی كه توشی ده‌بێت.
ساره لتفینوف، راوێژكاری په‌یوه‌ندییه‌كانی خێزان، له یه‌كێك له كتێبه‌كانیدا به‌ناوی (العلاقه دلیلك لعلاقه اكتر عمقا) جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه بوونی كه‌مێك له غیره به مه‌رجێك زیاده‌ڕه‌وی تێدانه‌كرێت و سروشتی بێت، پێویسته بۆ تازهبوونهوهو پارێزگاریكردنی خۆشه‌ویستی نێوان ژن ومێرد .
سه‌رچاوه: منتدیات