زۆرترین خوێنراو
 
Loading
بناری‌ قه‌ندیل: له‌كاتی‌ راوكردندا كه‌سێك گیانله‌ده‌ستده‌دات و یه‌كێكی‌ دیكه‌ش بریندار ده‌بێت
PM:10:00:31/01/2013
خه‌ندان-یه‌عقوب ڕه‌سوڵ 

له‌كاتی‌ ڕاوكردندا له‌بناری‌ قه‌ندیل ڕاوچیه‌ك گیانله‌ده‌ستده‌دات و یه‌كێكی‌ دیكه‌ش بریندار ده‌بێت، به‌رێوه‌به‌ر پۆلیسی‌ قه‌زای‌ پشده‌ریش ڕایده‌گه‌یه‌نێت بۆ زانینی‌ چۆنێتی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ ڕاوچیه‌كه‌، ته‌رمه‌كه‌مان ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانی‌ كردووه‌.

دكتۆر هێمن پیرۆت شێخه‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ قه‌ڵادزێ‌ به‌ خه‌ندانی‌ ڕاگه‌یاند: شه‌وی‌ ڕابردوو دوو كه‌س گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، پێش گه‌یشتنى یه‌كێكيان گیانی‌ له‌ده‌ست دابوو به‌ناوی‌ (حه‌سه‌ن خدر ئیبراهیم ) ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌ و خێزانداره‌، كه‌سێكی‌ تریش بریندار بووه‌ به‌ناوی‌ میرخان عه‌بدوڵلاَوه‌.

وتیشی‌: "برینداره‌كه‌ له‌ژێر چاودێری‌ ته‌ندروستیدایه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پشكنین، ته‌رمه‌كه‌مان ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانی‌ كردووه‌".

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ عه‌مید عه‌بدوڵلاَ میره‌به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ قه‌زای‌ پشده‌ر خه‌ندان وتی‌: سێ‌ كه‌س چوونه‌ته‌ ڕاو، به‌هۆی‌ گوله‌ی‌ تاپڕه‌وه‌. یه‌كێكیان گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌و كه‌سێكی‌ تریش بریندار بووه‌.

وتیشی‌: "به‌مه‌به‌ستی‌ زانینی‌ زیاتر له‌سه‌ر چۆنه‌یه‌تی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ ڕاوچیه‌كه‌، ته‌رمه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانی‌ كراوه‌، چاوه‌ڕێی‌ ڕاپۆرتی‌ پزیشكی‌ ده‌كه‌ین".

به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌، برایه‌كی‌ خۆیی‌ له‌گه‌ڵدا بووه‌، برینداره‌كه‌ش كوڕی‌ خاڵیانه‌،  به‌ مه‌به‌ستی‌ ڕاوكردن چوونه‌ته‌ گوندی‌ ڕه‌زگه‌ی‌ بناری‌ قه‌ندیل. 

عه‌مید عه‌بدوڵلاَ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، برای ئه‌و كه‌سه‌ی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌ و برینداره‌كه‌ش وته‌یان لێوه‌رگیراوه‌ و كه‌ به‌پێی‌ وته‌ی‌ ئه‌وان به‌هۆی‌ له‌ده‌ستده‌رچوونی‌ فیشه‌كی‌ تاپڕه‌وه‌ ئه‌و رووداوه‌ روویداوه‌، له‌لایه‌ن پۆلیسیشه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی‌ زیاتر  له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئه‌م بابه‌ته 1605 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.