زۆرترین خوێنراو
 
Loading
كامێراكانی چاودێریی دوو سه‌رپێچی دیكه‌ تۆمارده‌كه‌ن
AM:10:15:21/01/2013
فۆتۆ: ماڵپه‌ڕی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌
خه‌ندان ـ هه‌ستیار

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ له‌مه‌ودوا كامێراكانی چاودێریی تیژڕه‌ویی جگه‌ له‌ ئه‌ركی خۆیان، سزای ئه‌و شۆفێرانه‌ش ده‌ده‌ن كه‌ سه‌رنشینه‌كانیان پشتێنی سه‌لامه‌تییان به‌كارنه‌هێناوه‌.

نه‌قیب به‌ختیار محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی به‌ (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی، بۆ له‌مه‌ودوا كامێراكانی چاودێریكردنی تیژڕه‌ویی ئۆتۆمبێل، جگه‌ له‌ ئه‌ركی خۆیان، چاودێریی ئه‌و شۆفێرانه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رنشینه‌كانیان پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كارناهێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و شۆفێرانه‌شی له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا مۆبایل به‌كارده‌هێنن.

وتیشی: "سزای ئه‌و شۆفێره‌ی كه‌ سه‌رنشینه‌كه‌ی خۆی نه‌به‌ستۆته‌وه‌ 15 هه‌زار دیناره‌، هه‌روه‌ها سزای به‌كارهێنانی مۆبایلیش به‌ هه‌مانشێوه‌ 15 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ی له‌سه‌ره‌، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆو پابه‌ندبوونی شۆفێرانه‌ به‌ رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه‌".

راشیگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌و بۆ سه‌رانسه‌ری هه‌رێم نییه‌.

ئه‌م بابه‌ته 18923 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.