زۆرترین خوێنراو
 
Loading
گۆرانیی بۆ "كوردستان" وت
PM:02:08:18/01/2013


 خه‌ندان ـ

هونه‌رمه‌ندی‌ سوری، ژنه‌ گۆرانیبێژی‌ به‌ناوبانگ له‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بی‌ ، "مه‌ییاده‌ حه‌ناوی‌" كۆتایی به‌ وێنه‌گرتنی‌ كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ هێنا به‌ ناوی‌ " كوردستان" كه‌ ده‌قی‌ گۆرانییه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ شیعره‌كانی‌ شاعیری‌ عیراقی " محه‌ممه‌د مه‌هدی‌ جه‌واهیری‌"‌و ده‌رهێنانی‌ كلیپه‌كه‌ش له‌لایه‌ن فادی‌ حه‌داد_ه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

مه‌ییاده‌ حه‌ناوی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا ، كه‌ گۆرانی‌ وتنی‌ بۆ " كوردستان" دوای‌ گۆرانی‌ وتنی دێت بۆ سوریا‌و لوبنان.
وێنه‌گرتنی‌ كلیپه‌كه‌ له‌ ستدیۆی‌ فادی‌ حه‌داد_ی‌ ده‌رهێنه‌ر كراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مین كلیپه‌ تیایدا هاوكاری‌ حه‌ناوی‌ ده‌كات، به‌و گۆرانییه‌ش، مه‌یاده‌ جارێكی‌ دیكه‌ هاته‌وه‌ نێو دنیای‌ موزیك‌و گۆرانی‌ وتن، ئه‌وه‌ش دوای‌ دابڕانێكی‌ زۆر له‌ راگه‌یاندنه‌كان به‌هۆی‌ لێدوانه‌ سیاسیی‌و هونه‌رییه‌كانه‌وه‌.
 
له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ : سۆران كه‌ریم
سه‌رچاوه‌: سایتی ئیلاف

ئه‌م بابه‌ته 8148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.