نازك نێروه‌یی
خه‌ندان ـ ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له رووباری زێی گه‌وره‌دا ته‌رمی كچه گۆرانیبێژ نازك نێروه‌یی دۆزرایه‌وه، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشیكی دادوه‌ری ئامێدی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری مردنه‌كه‌ی بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناوچه‌كه به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: دوای گه‌ڕانێكی زۆری تیمه‌كانی مه‌له‌وانی، سه‌عات 10:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی كچه گۆرانیبێژ نازك سه‌لیم نێروه‌یی، له‌ژێر پردی گوندی هاریتێ له‌ناو رووباری زێی گه‌وره‌دا دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "ته‌رمی نێروه‌یی زۆر له‌نزیك ئه‌و جێگایهبووه كه دوێنێ به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ژیانی خۆی هاویشتبووه ناوییه‌وه".
راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا ته‌رمی نازك نێروه‌یی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ئامێدی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌هۆكاری مردنه‌كه‌ی بكرێت.
دوێنێ هه‌ینی سه‌عات 8:30 خولهك كچه گۆرانیبێژ نازك نێروه‌یی، دوای ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ خوشكه‌كه‌ی و هاورێكانی، خۆی هاویشته ناو رووباری زێی گه‌وره‌وه‌و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.