خه‌ندان-
زه‌نجه‌فیل ئه‌و ڕووه‌که تونه‌یه که وه‌ک به‌هارات و ده‌رمانێکی ئێجگار سودبه‌خش له لایه‌ن هیندی و چینی و ڕۆمانیه کۆنه‌کانه‌وه هه‌زاره‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌کارهاتووه، له ئاسیادا و به‌تایبه‌تی هیندیه کۆنه‌کان وه‌ک ده‌رمانێکی به‌هێز بۆ چالاک کردنی بواری سێکسی به‌کاریان هێناوه.
له گرنگترین سوده ته‌ندروسته‌کانی زه‌نجه‌فیل، یارمه‌تی کرداری هه‌رس ده‌دات، بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ئازاری سک و گه‌ده، سک چون و دڵ تێکه‌ڵهاتن به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی چالاککردنی سوڕی خوێنه‌وه زانایان به ده‌رمانێکی زۆر به‌هێزی بزواندنی ئاره‌زووه سیکسیه‌کان ناوزه‌ندی ده‌که‌ن.
خواردنی تێکەڵەیه‌ک لە ئاوی زەنجەفیل و هەنگوین و هێلکەی نیمچە کوڵاو باشترین یارمەتی دەرە بۆ ئەم مەبەستە .
پزیشکه هنیدیه‌کان پێشنیاری خواردنی زه‌نجه‌فیل ده‌که‌ن له‌گەڵ خوێدا پێش نان خواردن، بۆ چالاککردنی ئاره‌زوی خواردن و جوینی پارچه‌یه‌ک زه‌نجه‌فیلی تازه ده‌بیته هۆی نه‌مانی ئازاری قوڕگ و نوسانی ده‌نگ، جگه له چه‌ندین سودی گرنگی دیکه.
هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریان خستوه ئه‌م سوده ده‌گمه‌نانه‌ی زه‌نجه‌فیل به‌هۆی مادده‌ی جینجه‌رۆڵه‌وه‌یه که مادده‌یه‌کی زۆر به‌هێزه و ئه‌و له‌زه‌ته ئاسوده‌ییه ئه‌دات به زه‌نجه‌فیل، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که وای لێده‌کات ببێته ماده‌یه‌کی دژه هه‌وکردن.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند سودێکی دیکه‌ی زه‌نجه‌فیلن که له‌لایه‌ن لیکۆڵه‌ره‌وانه‌وه خراونه‌ته ڕوو:
1.زه‌نجه‌فیل گرنگترین ده‌رمانی دژه هه‌وکردنه: زانکۆی مه‌یامی پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن له داهاتودا ببێته مادده‌یه‌کی دژه هه‌وکردنی گرنت له جیاتی ده‌رمانه کیمیاویه‌کان.
2.دژی شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دانه: لێکۆڵه‌ره‌وان له زانکۆی میشیگان ده‌ریان خستووه زه‌نجه‌فیل کاریگه‌رتین ده‌رمانه که ئه‌بیته هۆی کوشتنی خانه لوییه‌کانی هێلکه‌دان و وه‌ک چاره‌سه‌رێکی کیمیاوی ده‌وڵه‌مه‌ند به ماده‌ی پلاتینیۆم به‌کار دێ.
3.دژی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌یه: سه‌رچاوه‌یه‌ک له زانکۆی مینێ سۆتا هه‌ڵساون به لیکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که توانیویانه گه‌شه‌ی خانه سه‌ڕه‌تانیه‌کانی ڕیخۆڵه له‌کار بخه‌ن به‌هۆی زه‌نجه‌فیله‌وه.
له ئینگلیزیه‌وه هاوڕێ فه‌ریق
سه‌رچاوه gnet.org