زۆرترین خوێنراو
 
Loading
هۆمه‌ر دزه‌یی‌، سلێمانی هه‌ژاند
PM:10:52:24/10/2012
فۆتۆكان: هۆگر كه‌مال
خه‌ندان- هۆگر كه‌مال

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ 24ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2012، به‌ناونیشانی‌ " هه‌ناسه‌ پایزییه‌كانی‌ هۆمه‌ر دزه‌یی‌"، له‌هۆڵی‌ ته‌لاری‌ هونه‌ر له‌شاری‌ سلێمانی‌، وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئێواره‌ كۆنسێرتێكی بۆ هونه‌رمه‌ند "هۆمه‌ر دزه‌یی‌" رێكخست.

له‌كۆنسێرته‌كه‌دا، كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ هه‌وادارانی‌ ده‌نگی‌ ئاماده‌ی‌ بوون، هۆمه‌ر دزه‌یی‌ به‌هاوكاری‌ گروپی‌ ئۆركێسترای‌ كورد چه‌ندین گۆرانی‌ رۆمانسی‌ ‌و عاشقانه‌ی‌ پێشكه‌ش كرد.

هه‌ر له‌كۆنسێرته‌كه‌شدا، سه‌ندیكای‌ هونه‌رمه‌ندانی‌ كوردستان خه‌ڵاتی‌ رێزلێنانیان به‌خشیه‌ هۆمه‌ر دزه‌یی‌.

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هه‌مان ناونیشانه‌وه‌ كۆنسێرتێكی‌ هاوشێوه‌، له‌ شار هه‌ولێر، بۆ هونه‌رمه‌ند "هۆمه‌ر دزه‌یی‌" سازكرا.


























ئه‌م بابه‌ته 6847 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.