به‌وێنه‌ … چوار گه‌نجی‌ كورد له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ توركیا تووشی‌ رووداو بوون

خه‌ندان - ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی چوار كه‌س له‌ وڵاتی توركیا له‌ سه‌ر رێگای قه‌زای شێخان بۆ كومه‌ڵگه‌ی چڕه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان توشی رووداوی وه‌رگه‌ڕان ده‌بێت و یه‌كێك له‌ سه‌ر نشینانی گیان له‌ده‌ست ده‌دات و ئه‌وانی‌ دیكه‌ش بریندار ده‌بن .

رائیدی مافپه‌روه‌ر ئازاد ته‌ها، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی‌ پارێزگای دهۆك، به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی  رووداوێكی هاتووچۆ له‌ نزیك گوندی زیناڤا له‌ سه‌ر رێگای قه‌زای شێخان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه‌ روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی‌ له‌ده‌ستدا ‌و سیانی‌ دیكه‌ش بریندار بوون".

وتیشی: "له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ وڵاتی توركیا له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا خه‌وییان لێكه‌وتووه‌ ‌و به‌هۆیه‌وه‌ تووشی رووداوی وه‌رگه‌ڕان بوون".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: "دوای وه‌رگه‌ڕانیان ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گڕی گرتووه‌ ‌و به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێك له‌سه‌رنشینه‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ‌و سێ‌ كه‌سه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش بریندار بوون، كه‌ برینی‌ دووانیان سه‌خته‌".

به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی‌ پارێزگای‌ دهۆك رونیشیكرده‌وه‌، كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان له‌ جۆری كیا ئۆبتیمای‌ ره‌نگ سپی بووه‌". 

هـ. ك 














ئه‌م بابه‌ته 53883 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM