زۆرترین خوێنراو
 
Loading
ژیانی‌ ده‌كرێت به‌ زنجیره‌درامایه‌كی‌ كۆمیدی‌
PM:07:02:15/10/2012
تایرا بانكس
خه‌ندان – upi

خانمه‌ نمایشكه‌ری‌ به‌ناوبانگی‌ جلوبه‌رگ، تایرا بانكس مافی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ زنجیره‌ درامایه‌كی‌ كۆمیدی له‌باره‌ی‌ ژیانییه‌وه‌ فرۆشت به‌ تۆڕی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ئه‌ی‌ بی‌ سی‌.

رۆژنامه‌ی‌ "نیویۆرك پۆست" بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ تایرا بانكس نمایشكاری‌ جلوبه‌رگ و سه‌رمایه‌داری‌ ئه‌مریكی مافی‌ زنجیره‌ درامای‌ "فایف هید"ی‌ كۆمیدی‌ به‌ تۆڕی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ئه‌ی‌ بی‌ سی‌ فرۆشتووه‌.

ئه‌و زنجیره‌ درامایه‌ باس له‌ قۆناغه‌كانی‌ ژیانی‌ ئه‌و خانمه‌ ده‌كات له‌ قۆناغی‌ خوێندنی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ له‌ لۆس ئه‌نجلۆس و چوونه‌ ناو جیهانی‌ نمایشكردنی‌ جلوبه‌رگه‌وه‌.

بانكس ناوی‌ دراماكه‌ی‌ له‌ گه‌ردنه‌ به‌رزه‌كه‌یه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ پێی‌ به‌ناوبانگ بووه‌.

ئه‌و خانمه‌ ئه‌مریكییه‌ به‌ هاوكاری‌ كاتیا باریسی‌ هاوڕێی‌ كه‌ نووسه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ زنجیره‌ دراماكه‌ی‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت.



















ئه‌م بابه‌ته 4285 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.