خه‌ندان_ئاڤان فارس
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ هه‌ڤاڵ ئیبراهیم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوایین ئه‌لبوومی هونه‌ری پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد‌و ورده‌كاریی له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی سیدییه نوێیه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان باسكرد.
دوایین ئه‌لبوومی گۆرانیبێژ (هه‌ڤاڵ ئیبراهیم)، به‌ناوی "چوار" له‌ماوه‌ی رابردوودا به سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی كۆمپانیای مارسیدس بڵاوكرایه‌وه، ئه‌و ئه‌لبوومه له 12 تراك پێكهاتووه، یه‌كێك له گۆرانییه‌كانیش كلیپی بۆ كراوه به‌ناوی (من توناس كر).
هونه‌رمه‌ند(هه‌ڤاڵ ئیبراهیم)، له‌باره‌ی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی و هه‌ڵبژاردنی ناوی چوار بۆی وتی:" ئه‌مه چواره‌م ئه‌لبوومی من بوو، هاوكات له‌و ئه‌لبوومه‌دا به چوار شێوه‌زار گۆرانیم وتووه، چواره‌م گۆرانیشم كلیپ كردووه، ئه‌مانه هه‌مووی هۆكاری ناونانی ئه‌لبوومه‌كه‌م بوون به چوار".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، سوپاسی كۆمپانیای مارسیدسی كرد، بۆ هاوكاریكردنی له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومه‌كه‌ی. باسی له‌وه‌كرد، كه له ئه‌ستۆگرتنی تێچووی ئه‌لبوومی هونه‌ری له‌لایه‌ن كۆمپانیا بازرگانییه‌كان كارێكی زۆرباشه و هانده‌رێكه بۆ هونه‌رمه‌ندان، هیوادارم كۆمپانیاكانی دیكه‌ش ئه‌و بیرۆكه‌یان هه‌بێت.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه وه‌ك هاندانێك بۆ راپه‌ڕینی رۆژئاوا حه‌زده‌كات كۆنسێرتێك سازبكات، وتی:" ئه‌گه‌ر پشتگیریی بكرێم، ئاماده‌م كۆنسێرتێكی گۆرانی له رۆژئاوا بكه‌م، ئه‌وه بۆ من شانازییه‌كی گه‌وره‌یه".